تاڵەبانی داوای یاسایی لەسەر گۆڤاری لڤین و کەناڵی KNN تۆمار دەکات
نوچەنێت / PUKmedia
ئه‌مڕۆ 4-5 پارێزه‌ری سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی سكاڵای سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراق-ی له‌سه‌ر خاوه‌ن ئیمتیاز‌و سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین و ئاماده‌كاری راپۆرتێك تۆماركرد كه له ژماره 160ی ئه‌و گۆڤاره‌دا بڵاوكرابووه‌وه گوایه مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراق پیلانی كوشتنی سێ سه‌ركرده‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆنی داڕشتووه.
له‌وباره‌یه‌وه هۆشیار عه‌بدوڵڵا عسامه‌دین پارێزه‌ری سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراقی فیدراڵ به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 4-5 شكاتمان له گۆڤاری لڤین كرد كه درۆ‌و بوختانیان هه‌ڵبه‌ستووه‌و به‌ناوی مام جه‌لال-ه‌وه كه گوایه پیلانیان داڕشتووه بۆ كوشتنی سێ سه‌ركرده‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن كه ئه‌مه‌ش قسه‌یه‌كه دووره له راستییه‌وه‌و هیچ بنه‌مایه‌كی نییه‌و قسه‌ی هه‌ڵبه‌ستراوه، له‌سه‌ر ئه‌وه مام جه‌لال داوایكرد سكاڵایه‌كی بۆ تۆماربكه‌ین، بۆیه شكاته‌كه‌مان له‌سه‌ر خاوه‌ن ئیمتیاز‌و سه‌رنوسه‌رو ئاماده‌كاری راپۆرته‌كه تۆماركرد‌و سكاڵاكه له‌دادگایه‌و به‌دواداچوونی تیاده‌كرێت.
پارێزه‌ری سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراق راشیگه‌یاند: هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌دادگای سلێمانی سكاڵایه‌كی ترمان تۆماركرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كاتێك له 20 ی مانگی رابردوودا هێزی پێشمه‌رگه له‌ناو شاری سلێمانیدا بڵاوكرایه‌وه گوایه مام جه‌لال لیوای حه‌ره‌س جمهوری و سه‌ربازی عه‌ره‌بی هێناوه، سكاڵاكه‌شمان له‌سه‌ر كه‌ناڵی KNN و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای وشه‌و له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كیش كه بورهانی ره‌شه‌ی گوڵه په‌رله‌مانتاری گۆڕان تیایدا به‌شداربوو و ئه‌ویش هه‌مان قسه‌ی كرده‌وه.
سەرجەم هەواڵە تایبەت مەندەکان بەم باسە بە راپۆرتەکەی گۆڤاری لڤینەوە لەم لینکەدا دەخوێنتەوە