
داعش وێنەی پێشمەرگە دیلەکانی بڵاو کردەوە
نوچە.نێت:هەولێر
گرووپی چەکدارە تیرۆرستەکانی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش ئەمڕۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر وێنەی ئەو پێشمەرگانەی بڵاو کردەوە کە بە دیلی لە شەڕی چەند شەوی رابردوو کەوتونەتە دەستی داعش و بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان سەرجەمیان گواستراونەتەوە بۆ دەوروبەری فەلوجە.