بەپەلە:لە وەردەك پێشمەرگە بە چەکی قورس هێرش دەکاتە سەر داعش

0

فففففففففف (1)بەپەلە:لە وەردەك پێشمەرگە بە چەکی قورس هێرش دەکاتە سەر داعش

نوچە.نێت:هەولێر

پێش کەمێك لەمەوبەر لە گوندی وەردەك هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە هاوکاری فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان دەستیان کردووە بە تۆپ باران کردنی مۆڵگەکانی داعش.

گوندی وەردەك ئێستا بەدەست داعشەوەیەو ئەو گوندە سەرچاوەی مەترسییە بۆ سەر کەڵەك،لەوێوە داعش دەی ویست تۆپبارانی ناو کەڵەکی پێ بکات،ئەمشەو بە مەبەستی کەمکردنەوەی مەترسی داعش لەسەر کەڵەك و دەوروبەری هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان دەستیان کردووە بە تۆپ باران کردنی ئەو گوندە و پێ دەچێت هەر زوو کۆنتڕۆڵی بکەنەوە.

سەرچاوەیەك لە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە بە ماڵپەڕی نوچەنێتی ڕاگەیاند پێش کەمێک لەمەو بەر هێزەکانی پێشمەرگە بە چەکی قورسی میلان و تۆپ و ڕاجیمە و هەروەها فڕۆکەکانی هاوپەیمانان گوندی وەردەکیان تۆپباران کردووە بە مەبەستی وەدەرنانی داعش لەو گوندە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com