بارزانی داوا لەداواکاری گشتی دەکات لێکۆڵینەوەی دەست بەجێ لە پرسی تیرۆرکردنی نەوشیروان مستەفاوسەڵاحەدین بەهادین و عەلی باپیر بکات
نوچەنێت
دوای ئەوەی گۆڤاری لڤین لە ژمارە ١٦٠ی گۆڤاری لڤین، راپۆرتێک بڵاوکرایەوە تێیدا زانیاری ئەوە رادەگەیەنێت، کەپارتی و یەکێتی پلانی تیرۆرکردنی هەرسێ سەرکردەکەی ئۆپۆزسیۆنیان داڕشتووە، هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی، بڕیاریاندا داوای یاسایی لەسەر ئەو گۆڤارە تۆمار بکەن، ئەمرۆش وتەبێژێک بەناوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند کە مەسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان “داوای له داواكاری گشتی كرد كه ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بكات، چونكه ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كی خه‌ته‌رناكه و ناكرێ به هیچ شێوه‌یه‌ک بێ‌ده‌نگیی لێ بكرێ، بۆیه پێویسته دادوه‌ری گشتی دروستی یان نادروستیی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ساغ بكاته‌وه و له هه‌ر دوو باریشدا ده‌بێ رێكاری یاسایی بگرێته به‌ر”.
راگەیاندنەکەی وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم.
“سه‌باره‌ت به‌و راپۆرته‌ی كه له ژماره 160ی رۆژی 1/5/2011ی گۆڤاری لڤین بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا باس له‌وه ده‌كات كه گوایه مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی به هاوكاری مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی پیلانی كوشتنی هه‌ر سێ سه‌ركرده‌ی لایه‌نه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆنیان داڕشتووه، ئه‌مرۆ “مه‌سعود بارزانی” سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان داوای له داواكاری گشتی كرد كه ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بكات، چونكه ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كی خه‌ته‌رناكه و ناكرێ به هیچ شێوه‌یه‌ک بێ‌ده‌نگیی لێ بكرێ، بۆیه پێویسته دادوه‌ری گشتی دروستی یان نادروستیی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ساغ بكاته‌وه و له هه‌ر دوو باریشدا ده‌بێ رێكاری یاسایی بگرێته به‌ر.”
وته‌بێژێک
به ناوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
4/5/2011
بۆ خویندنەوەی راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی پارتی لەسەر ئەو پرسە کلیک لەم لینکە بکە.
بۆ خوێندنەوەی راگەیاندنەکەی وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی کلیک لەم لینکە بکە.
بۆ خوێندنەوەی وەڵامی وتەبێژی یەکێتی و وەڵامی گۆڤاری لڤین کلیک لەم لینکە بکە.
بۆ خوێندنەوەی راپۆرتەکەی گۆڤاری لڤین کلیک لەم لینکە بکە.
