مەلا شوان کوژراوە ….؟؟ بە وێنە دوای شەرەکەی کەرکووك مەلا شوان ببینە..

0

10487510_349124001943589_4855712638864297073_nمەلا شوان کوژراوە ….؟؟ بە وێنە دوای شەرەکەی کەرکووك مەلا شوان ببینە..

نوجە.نێت:تایبەت

مەلا شوان ئەو مەلایەی لە هەولێرەوە پەیوەندی کرد بە ڕیزەکانی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە(داعش)،ئێستا بووەتە باس و خواسی سەرجەم ناوەندە ڕۆژنامەوانییە کوردییەکان لە باشووری کوردستان.

ئەو مەلایە کاتێك بووە پاڵەوانی ئەو چیرۆکانە کە لە گەڕەکی دارەتوو مەلا بوو لەگەڵ خێزانەکەیی و چەند کەسێکی تردا پەیوەندی بە ڕیزەکانی داعشەوە کرد.

10968059_814947471910382_1069545350_nهەر لەکەم دیمەنەکانی دوای پەیوەندی کردنی بە ڕیزەکانی داعش ئەو مەلایە بە هەڕەشەوە لە هەرێمی کوردستانی دەڕوانی و زیاتر ڕووی دەمی لە پارتی و یەکێتی بوو،دوێنێ ڕووی کردە شاری کەرکووك،پێش ئەوەی ڕووبکاتە ئەو شارە لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە بڵاوی کردەوە دیار بوو خۆشحاڵە و ئەو شوێنەی کە تێیدایە پێ دەچێت ئەو شوێنە بێت کە چەندان ساڵە کاری توندڕەوی و دەمارگیری بۆ ئەنجام دەدا.
مەلا شوان هەڕەشەی دەکرد،دەی وت هەر سبەی دەچینە شاری کەرکووك و دواتر بەرەو هەولێر دەڕۆین،قسەکانی مەلا شوان لە بروابوونەوە بوون بە خۆی و هاوڕێکانی،بێ ئەوەی جێگەی ترس بۆ خۆیی هاوڕێکانی بەرامبەر پێشمەرگە بهێڵێتەوە لە کاتێکدا ورە پۆڵایینەکەی پێشمەرگەی کوردستانی لەبیر کردبوو ئەوەی بیر چووبوو پێشمەرگە چاوەڕوانە تا داعشەکانی هاوشێوەی مەلا شوان بە سزای گەل بگەیەنێت.

مەلا شوان هاواری دەکرد ئێمە کێشەمان لەگەڵ کورد نییە تەنها شەڕمانە لەگەڵ پارتی و یەکێتی،ئەم مەلایە پێشتر لە یەکێك لە مزگەوتەکانی شارەدێی دارەتوو مەلا بووە و کەسایەتییەکی توندڕەوی هەبووە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێ دەچێت کەسێکی قسە خۆش بووبێت بۆ هەڵخەڵەتاندی گەنجان و شوێن کەوتووەکانی هەروەك لە گرتەکانیدا دیار دەکەوێت.

10967012_814947438577052_2067009567_nهەر دوای هێرشەکەی داعش بۆ کەرکووك و دەوروبەری هەواڵی کوژرانی مەلا شوان بڵاو بوویەوە هەندێك ناوەندی ڕۆژنامەگەری کوردی و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بە هەواڵی کوژرانی مەلا شوان گەرم بووبوون.
ئەمڕۆ سەرکردەیەکی سەربازی لە وەزارەتی پێشمەرگە هەواڵی کوژرانی ئەو مەلایەی دووپات کردەوە،(ئەنوەری حاجی عوسمان، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، کە مەلا شوان، کە لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا، هەڕەشەی داگیرکردنی کەرکووک و هەولێری کردبوو، لە شەڕی هێزەکانی پێشمەرگە کوژرا).

بەڵام کۆمەڵێك وێنەی ئەو مەلایە دوای شەڕەکە بڵاو کراونەتەوە لە لایەن هەندێك ئەکاونتی داعش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر دەری دەخەن ئەو مەلایە بەر سزای هێزەکانی پێشمەرگە نەگەشتووە و توانیویەتی بگەڕێتەوە نێو ڕیزەکانی داعش،ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ لە کەرکووك سەری یەکێك لە جەکدارەکانی داعش بەسەر یەکێك لە ئۆتۆمبێلەکانەوە بە ناو کەرکووکدا دەسوڕێنرایەوە و گوایە ئەوە مەلا شوانە،بەڵام ئەو وێنانەی داعش بڵاوی کردەوە ئەوە دەردەخەن کە ئەو مەلایە خاوەن بەڵێنی خۆی نەبووە و جیهادەکەی کە پێشتر بانگەشەی بۆ دەکرد لە نیوەی ڕێگادا هەڵاتووە و نەکوژراوە ،لە وێنەکاندا دەردەکەوێت مەلا شوان بەسەر جەنازەی هاوڕێکانیدا دەگری..

ئێستا دەبێت چاوەڕێی ئەوە بکەین مەلا شوان گرتەیەکی تر بڵاو بکاتەوە تا هەموو کەس بزانێت ئەو مەلایە ئایا سزای هێزەکانی پێشمەرگەی بەسەردا سەپێنراوە یاخوود نا ؟

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com