ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له گوندی مه‌لا عه‌بدوڵلا ئابڵوقه‌درابوون رزگاركران
نوچەنێت.هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی كه تیرۆرستان له‌شه‌وی 30-1-2015 هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ند گوندێكی باشووری كه‌ركوك و به‌و هۆیه‌وه چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك له گوندی مه‌لا عه‌بدوڵلا له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه ئابڵوقه‌دران، خۆشبه‌ختانه ئه‌مڕۆ 31-1-2015 ئه‌و پێشمه‌رگانه رزگاركران و هاتنه‌وه ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌باشووری شاری كه‌ركوك به سایتی فه‌رمی یه‌كێتی راگه‌یاندوه: شه‌وی 30-1-2015 له‌هێرشی تیرۆرستاندا 12 پێشمه‌رگه له‌گوندی مه‌لا عه‌بدوڵڵا له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه ئابڵوق دران.
وتیشی: ئه‌مڕۆ تۆپخانه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌هاوكاری فڕۆكه جه‌كگییه‌كان بۆردومانی تیرۆرستانیان كرد له‌و سنووره‌و ده‌روازه‌یه‌كیان كرده‌وه تا ئه‌و پێشمه‌رگانه رزگار بكرێن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: دوای ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ئابڵوقه‌دراوه‌كان به‌شه‌ڕكردنه‌وه ئابلۆَقه‌كه‌یان شكاند، خۆشبه‌خانه له‌ئێستادا ئه‌و پێشمه‌رگانه هاتوونه‌ته‌وه ناو ریزه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ته‌ندروستیان زۆر باشه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه، كه به‌داخه‌وه كاتێك ئه‌و پێشمه‌رگانه له‌خۆئاماده‌كردندا بوون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئابڵوقه‌یه‌ی تیرۆرستان بشكێنن دوان له‌پێشمه‌رگه‌كان شه‌هیدبوون و ئه‌وانی دیكه‌ش به‌سه‌لامه‌تی هاتنه‌وه ناو هێزی پێشمه‌رگه.