ئەو مەلا كوردهی ناو داعش كه ههرهشهی داگیركردنی كهركوك و ههولێرى دهكرد کوژرا
نوچەنێت.سبهی:
بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە،رایگهیاند ئهو مەلا کوردەی ناو داعش كه ههرهشهی داگیركردنی كهركوك و ههولێر دهكرد كوژرا.
ئەنوەر حاجی عوسمان، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگه، رایگهیاند ئەو مەلایەی کە پێشتر وتارخوێنو پێشنوێژی یەکێک لە مزگەوتەکانی ناحیەی دارەتوی سەر بە پارێزگای هەولێر بو، تەرمەکەی لە نێو کوژراوانی داعشدایە.
سەبارەت بە کات و چۆنیەتی کوشتنەکەی، ئەنوەر حاجی عوسمان، وتی “ئەو مەلایە دوێنێ هەینی لە میحوەری کەرکوک لە لایەن هیزەکانی پێشمەرگەوە کوژراوە”.
مەلا شوان کە پێشتر وتارخوێن و پێشنوێژی یەکێک لە مزگەوتەکانی ناحیەی دارەتوی سەر بە پارێزگای هەولێر بو، لە مانگی تشرینی دوەمی ساڵی رابردو لەگەڵ خێزانەکەی و دو کچی و دو نوێژخوێنی مزگەوتەکەی پەیوەندییان بە داعشەوە کردوە.
ئهو مهلایه رۆژی (29ی کانونی دوەم) _یش لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا هەڕەشەی داگیرکردنی شاری کەرکوکی کرد.