هه‌واڵێكی خۆش بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمى كوردستان
نوچەنێت.هه‌ولێر:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بریارێك سه‌باره‌ت به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران و مۆڵه‌تی بێ موچه‌و خانه‌شینی ده‌رده‌كات.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌كی به‌سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامێتی چه‌ند وه‌زیرێك پێكهێناوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌وامی ئاسایی رۆژانه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مۆڵه‌تی بێ موچه‌و چاره‌سه‌ركردنی پرسی فه‌رمانبه‌رانی بندیوار.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌په‌یامی ڕاگه‌یاند: لیژنه‌كه به‌نیازه چه‌ند گۆرانكاریه‌ك ئه‌نجامبدات له‌وانه یه‌ك كاتژمێر كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران و زیادكردنی مۆڵه‌تی بێموچه له‌یه‌ك ساڵه‌وه بۆ 5ساڵ و مۆڵه‌ته‌كه‌ش وه‌ك خزمه‌ت بۆ فه‌رمانبه‌ران هه‌ژمارده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد پێده‌چێت ئه‌م هه‌فته‌یه‌ن كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سازبكرێت و بریاری له‌باره‌وه بدات.