بەپەلە:فڕۆکەکانی هاوپەیمانان و پێشمەرگە هێرشەکەی داعش تێکدەشکێنن.

0

بەپەلە:فڕۆکەکانی هاوپەیمانان و پێشمەرگە هێرشەکەی داعش تێکدەشکێنن.

نوچە.نێت:هەولێر

لە گوێڕ و دەوروبەری ئەمشەو جارێکی تر فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان چەکدارەکانی داعش بۆردوومان دەکەن.

دوای ئەوەی بە هۆی خراپی کەش و ففففففففففهەواوە داعش شەوی ڕابردوو لە چەند قۆڵێکەوە هێرشیانکردبووە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و سەرجەم هێرشەکانیان تێکشکێندران،ئەمشەو چەکدارەکانی داعش جارێکی تر هێرش دەکەن و لەلایەن پێشمەرگەو فڕۆکەکانی هاوپەیمانان هێرشەکانیان تێكدەشکێنریت.

سەرچاوەیەک لە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە تایبەت بە ماڵپەڕی نوچەنێتی ڕاگەیاند:چەکدارەکانی داعش ئەمشەو هێرشیان کردووەتە سەر چەند ناوچەیەکی گوێڕ و خەرابەڕووت و هەرزووش لە لایەن هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە بەرپەرچی هێرشەکەیان دراوەتەوەو لە هەمان کاتیشدا دوای ئەوەی دەنگی وردە تەقە لە ناو گوێڕ بیستراوە فڕۆکەکانی هاوپەیمانان دەستی کردووە بە بۆردومانی ئەو شوێنانەی کە دەنگی تەقەکانیی تێدا بیستراوە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی دووپات کردەوە کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە ورەیەکی پۆڵایینەوە لە ئامادەباشی تەواودان بۆ پەرچدانەوەی هەر هێرشیکی چەکدارەکانی داعش.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com