وه‌زیری پێشمه‌رگه له كه‌ركوكه و راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی شه‌ڕ ده‌كات
نوچەنێت.هه‌ولێر:
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له میحوه‌ری باشووری كه‌ركوك راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی شه‌ڕ دژی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش ده‌كات.
تۆڕی میدیایی رووداو بڵاویكرده‌وه كه “شه‌وی رابردوو له ده‌ستپێكی هێرشی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر باشووری كه‌ركوك، مسته‌فا سه‌ید قادر، وه‌زیری پێشمه‌رگه چووه‌ته یه‌كێك له میحوه‌ره‌كان و راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی شه‌ڕه‌كه‌ی كردووه”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌و زانیارییانه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند كه “ئێستا ره‌وشی كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری ئارامه و به ته‌واوی له ژێر كۆنترۆڵی پێشمه‌رگه‌دان”.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: “هێزی پێشمه‌رگه هێرشه به‌رفراوانه‌كه‌ی داعشی تێك‌شكاند و ئێستا پێشمه‌رگه ئه‌و شوێنانه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه كه پێشتر له‌ژێر كۆنترۆڵی دابوون، جگه له گوندی مه‌لا عه‌بدوڵا كه شه‌ڕو پێكدادان تیایدا به‌رده‌وامه و له ماوه‌یه‌كی كورتدا كۆنترۆڵی ده‌كه‌نه‌وه”.
به سوودوه‌رگرتن له دۆخی كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه كه ته‌مومژ بوو، شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی له میحوه‌ره‌كانی خازر، مه‌خموور و باشووری كه‌ركوك به چه‌كداری خۆكوژ و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو هێرشیان كرده‌سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و له چه‌ند شوێێنێك پێشڕه‌وییان كرد.