مەکتەبی سیاسی پارتی: راپۆرتەکە‌ی لڤین زاده‌ی بیری فیتنه‌گێڕی هه‌ڵسووڕێنه‌رانی گۆڤاره‌كه‌یه لەمافی یاساییمان خۆش نابین
نوچەنێت
مەکتەبی سیاسی پارتی، راپۆرتەکە‌ی گۆڤاری لڤین، کەباس لە پلانی تیرۆرکردنی سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆن دەکات لەلایەن پارتی و یەکێتییەوە، بە زادەی بیری فیتنەگێڕی ناو دەبات و رایدەگەنێت کە لە مافی یاسایی خۆیان خۆش نابن و رێگەی یاسایی دەگرنە بەر.
دوای ئەوەی گۆڤاری لڤین لەژمارە ١٦٠ لە راپۆرتێک‌دا لەژێر ناوی “لڤین پلانی کوشتنی سێ سەرکردە ئۆپۆزسیۆنەکە لەلایەن پارتی و یەکێتیەوە ئاشکرا دەکات” و لەو راپۆرتەدا باسی پلانی ئەو دوو حزبە دەکات بۆ کوشتنی سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆن، دوێنی وتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئەو زانیاریانەی رەتکردەوەو رایگەیاند، داوای یاسایی لەسەر ئەو گۆڤارە تۆمار دەکەن و لەبەرانبەریشدا گۆڤارەکە رایانگەیاند کە ئەوانیش داوای یاسایی لەسەر وتەبێژەکەی یەکێتی تۆمار دەکەن.
ئەمرۆش مەکتەبی سیاسی پارتی لە رونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، لەمافی یاسایی خۆیان خۆش نابن، لە رونکردنەوەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی دا هاتووە”راده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌و راپۆرته‌ی گۆڤاری لڤین وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان زاده‌ی بیری فیتنه‌گێڕی و چه‌واشه‌كاری هه‌ڵسووڕێنه‌رانی گۆڤاره‌كه‌یه و یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و پیلانه ئیعلامیانه‌ی بۆ نانه‌وه‌ی پشێوی و بێ متمانه‌یی له‌نێو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستاندا په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن”.
هەر لەو رونکردنەوەیەدا مەکتەبی ساسی پارتی دەڵێن”وه‌ك مافێكی یاسایی خۆمان له‌و بوختانه خۆش نابین و رێگه‌ی یاسایی ده‌گرینه‌به‌ر”.
هەر ئەمڕۆ وتەبێژی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی، لەراگەیەنراوێکدا رایانگەیاند ”گۆڤاری لڤین ژماره (160) له‌سه‌ر پلانی كوشتنی سێ سه‌ركرده‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن له‌لایه‌ن هه‌ردوو حیزبه‌وه، به‌داخه‌وه هه‌ندێك زانیاری لای ئێمه‌شی پشت ڕاست كرده‌وه، كه له‌كه‌سانێكی دڵسۆزه‌وه پێمان گه‌یشتبوو له‌سه‌ر پلانی كوشتنی ئه‌میرو هه‌ندێك له‌سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵ”.
رونکردنەوەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی.
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه سه‌باره‌ت به راپۆرتێكی چه‌واشه‌كارانه‌ی گۆڤاری لڤین:
گۆڤاری لڤین له ژماره (160)ی رۆژی (1ی ئایار/مایوی 2011)دا راپۆرتێكی دوور له راستی و بێ بنه‌ما و چه‌واشه‌كارانه‌ی بڵاوكردۆته‌وه، تیایدا باس له‌وه ده‌كات گوایه مه‌كته‌بی سیاسی پارتیمان به هاوكاری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پیلانی كوشتنی سه‌ركرده‌كانی سێ لایه‌نه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆنیان داڕشتووه, ئێمه له مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان وێڕای ئه‌وه‌ی سه‌ر له‌به‌ری ئه‌و راپۆرته هه‌ڵبه‌ستراوه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌ش راده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌و راپۆرته‌ی گۆڤاری لڤین وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان زاده‌ی بیری فیتنه‌گێڕی و چه‌واشه‌كاری هه‌ڵسووڕێنه‌رانی گۆڤاره‌كه‌یه و یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و پیلانه ئیعلامیانه‌ی بۆ نانه‌وه‌ی پشێوی و بێ متمانه‌یی له‌نێو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستاندا په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن.
جارێكی دیكه‌ش رایده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌و به‌ناو زانیارییانه‌ی له‌و راپۆرته خه‌یاڵییه‌دا هاتوون هیچ بنه‌مایه‌كی راستییان نییه و وه‌ك مافێكی یاسایی خۆمان له‌و بوختانه خۆش نابین و رێگه‌ی یاسایی ده‌گرینه‌به‌ر.
مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
3/5/2011
بۆ خوێندنەوەی راگەیاندنەکەی وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی کلیک لەم لینکە بکە.
بۆ خوێندنەوەی وەڵامی وتەبێژی یەکێتی و وەڵامی گۆڤاری لڤین کلیک لەم لینکە بکە.
بۆ خوێندنەوەی راپۆرتەکە‌ی گۆڤاری لڤین کلیک لەم لینکە بکە.
