
دڵشادهه‌رته‌لی.نوچەنێت:
بریارده‌ری لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له‌لێداونێكی بۆ نوچه نێت ئاشكرای ده‌كات به‌غدا بڕیاری داوه پاره نه‌نرێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی حكومه‌تی هه‌رێمه به‌رێكه‌وتنه‌كه‌وه.
وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەریمی كوردستان،دوێنێ لەپەرلەمانی كوردستان،رایگه‌یاند،رێككەوتنەكەی نێوان هەولێر و بەغدا كێشەی تێكەوتووە و تاوەكو ئێستا بەغدا پارەی نەناردووە و وتیشی”کێشە لە نێوان وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و وەزارەتی نەوتی بەغدا هەیه،تا ئەو کێشانە چارەسەر نەبن ئەوان رازینین پارەکە بنێرن“.
بەپێ رێكەوتنەكەی نێوان هه‌رێم و بەغدا،ده‌بێت هه‌رێم رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوتی كێڵگەكانی هەرێمی كوردستان لەرێگەی سۆمۆ و 300 هەزار بەرمیل نەوتی كەركووكیش رادەستی بەغدا بكات و له‌به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌تی عێراقی 17%ـی بودجەی هەرێمی كوردستان ده‌نێرێت،به‌ڵام تائێستا هه‌رێمی كوردستان ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی نه‌ناردوه بۆی به‌غدا موچه و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی نه‌ناردوه.
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید،بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێتی راگه‌یاند”به‌پێ رێكه‌وتنه نه‌وتیه‌كه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا،بڕیاربوو هه‌رێم رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێم له‌گه‌ڵ 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتیش له‌كه‌ركوك بنێرێت.حكومه‌تی هه‌رێم به‌عهم‌ه‌لی ئه‌و نه‌وته‌ی ناردویتیه به‌نده‌ری جیهان 395 هه‌زار به‌رمیلی ناردووه ته‌نها 150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی داوه‌ته حكومه‌تی مه‌ركه‌ز،بۆیه ئه‌وانیش بڕیاریان داوه پاره‌كه نه‌نێرن“.
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید،كه له هه‌مان كاتدا سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وتیشی”كێشه‌ی شه‌خسی نییه،به‌ڵكو هه‌رێم نه‌یتوانییوه پابه‌ند بێت به‌ناردنی ئه‌و به‌وبڕه نه‌وته‌ی كه له‌رێكه‌وتنه‌كه هاتووه“.
به‌پێی لێدوانی به‌رپرسان بێت به‌لای هاوڵاتیان كێشه‌كه له‌وه‌دایه زانیاریەكان وەك یەك نییە و هەندێك دەڵێن له‌به‌رپرسان ده‌ڵێن پارەكە دێت و هەندێك بەربرسێش دەڵین كێشەی تێكەوتووە، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكراشیكرد كه”هه‌ندێك خه‌ڵكمان هه‌یه ناشه‌فافه و حه‌زده‌كات شته‌كان بشارنه‌وه،هه‌ندێكیش هه‌ن واقیعین و شته‌كان ده‌ڵێن وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمیش یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی سه‌دا سه‌د راستگۆیه له‌قسه‌كانی“.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده وتیشی”ده‌وڵه‌تی قانوون به‌هه‌موو شیوه‌یه‌ك ده‌یانه‌ویت گرفت بن بۆ رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و رێكه‌وتنه هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌و حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادیش تێك بچێت“.