تاڵەبانی داوا لە خوێندکاران دەکات روبەڕوی ئەوانە ببنەوە کە خیانەتی نیشتیمانی دەکەن
مام جەلال: ئه‌وانه‌ی به‌م رۆژگاری ئازادیی و سه‌رفرازییه‌وه هیلاك نه‌بوون به سوود وه‌رگرتن له ئازادیی و دیموكراسیی مه‌رامیانه پیلانی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن
نوچەنێت
ئەمرۆ له‌هۆڵی شه‌هید شازاد سائب له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتی، مام جەلال، پێشوازی لەرێکخستنەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی یەکێتی کردوو لێدوانی نابەجێی لەسەر شۆڕش و قوربانیەکانی کورد بەخیانەتی نیشتیمانی ناوبرد، داوای لە خوێندکاران کرد رووبەڕوی ئەو جۆرە هەوڵ و پیلانانە ببنەوە.
لەکۆبونەوەکەی ئه‌مڕۆ سێ شەممە ٣/٥/٢٠١١ ی مام جه‌لال لەگەڵ خوێندکاراندا، سکرتێری گشتی یەکێتی رایگەیاند”خوێندكاران گرنگییه‌كی زۆریان له‌هه‌موو بواره‌كاندا هه‌یه به‌تایبه‌ت له‌ڕووه‌كانی سیاسی و په‌روه‌رده‌ییه‌وه‌و سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی سه‌ركردایه‌تی و پله‌جیاجیاكانی خه‌بات و تێكۆشانن”، وتیشی” خوێندكاران سه‌رچاوه‌ی چاكسازی كردنن و هه‌ر ئه‌وانن ده‌توانن روبه‌ڕووی هه‌موو پیلانه‌كانی رژێمی رووخاوی به‌عس ببنه‌وه كه بۆتێكدان و گه‌نده‌ڵكردنی كۆمه‌ڵ ته‌نیبووی، و خوێندكاران سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگیشن بۆدروستكردنی كۆمه‌ڵێكی نوێ، بۆیه پێویسته گرنگی زیاتر به‌خوێندكاران بدرێت به‌تایبه‌ت له‌ڕووی په‌روه‌رده‌كردنی نیشتمانییه‌وه”
هەر لەو کۆبونەوەیەدا مام جەلال بۆ خوێندکاران وتی”پێویسته نه‌وه‌ی نوێ ئاشناكه‌ین به‌مێژووی گه‌له‌كه‌مان و بیری نیشتمان په‌روه‌رییان تێدا گۆش بكه‌ین و بشزانن ئه‌م ئێستایه‌ی ئه‌مڕۆ كوڕی دوێنێیه”.
مام جەلال داخباری خۆی بە خوێندکاران راگەیاند کە” لێره‌و له‌وێ هه‌ندێك لێدوان و قسه‌ی نابه‌جێ ده‌درێن وه‌ك بێبایه‌خ كردنی شۆڕش و قوربانییه‌كانی گه‌لی كورد له سه‌د ساڵی رابردوودا، كه ئه‌و جۆره قسانه ده‌چنه چوارچێوه‌ی خیانه‌تی نیشتمانییه‌وه، بۆیه ئه‌ركی هه‌موو دڵسۆزان به‌تایبه‌ت خوێندكارانه كه روبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌و جۆره هه‌وڵ و پیلانانه ببنه‌وه”. راشیگەیاند کە دەبێت”گرنگیدان به‌ئه‌ركه نیشتمانییه‌كان خاڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی خوێندكاران بێت، خوێندكارانیش له‌هه‌مووكه‌س زیاتر روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی دیارده نه‌شیاوه‌كان به‌ئه‌ركی خۆیان بزانن و له‌و مه‌یدانه‌دا شۆڕه سوار بن”.
سکرتێری گشتی یەکێتی تەئکیدی کردەوە کە” ده‌بێت به‌جۆرێك هه‌موو ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌و پیلانانه پوچه‌ڵ بكرێنه‌وه كه ئه‌وانه‌ی به‌م رۆژگاری ئازادیی و سه‌رفرازییه‌وه هیلاك نه‌بوون و به‌شدارییان له‌تۆماركردنی مێژووی پڕسه‌روه‌ریی گه‌له‌كه‌مان نه‌كردووه كه‌چی به سوود وه‌رگرتن له ئازادیی و دیموكراسیی ده‌سته‌به‌ركراو مه‌رامیانه پیلانی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن”.
