بارزانی: داعش زیانێكی گه‌وره‌ی به ئیسلام گه‌یاند،بۆیە لەناوبردن ئەرکی هەمووانە
نوچەنێت.هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا كۆبویه‌وه‌و رایگه‌یاند،هاتنی داعش زیانێكی گه‌وره‌ی به ئیسلام و هەموو پێکهاتەکان گه‌یاند، بۆیە لەناوبردن و دەرکردنی تیرۆریستان ئەرکی هەمووانە.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هه‌رێم بڵاوی کردەوە”ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٥ـی ١ـی ٢٠١٥ به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا كرد“.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەكە”له دیداره‌كه‌دا شاندی میوان به‌ناوی خۆیان و دانیشتووانی پارێزگای نه‌ینه‌وا پێزانینی خۆیان ئاراستەی سه‌رۆك بارزانی کرد کە خۆی راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتیی به‌ره‌كانی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش ده‌كات و سوپاسی پێشمەرگەی کوردستانیان کرد بۆ گیانفیدایی و ئازایەتییان لە وەدەرنانی تیرۆریستان. هه‌روه‌ها پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆیان ئاراستەی خانه‌واده و كه‌سوكاری شه‌هیدان كرد كه به خوێنی خۆیان شكستیان به داعش هێناوه و ڕایانگەیاند کە ئه‌وان قه‌رزداری پێشمه‌رگه‌ن و هیچ كاتێك ئازایەتیی پێشمەرگە له یاد ناكرێت و مێژوو ئه‌و گیانفیداییه‌ی پێشمه‌رگه تۆمار ده‌كات. سوپاسی گه‌ل و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشیان كرد بۆ له‌باوه‌ش گرتن و یارمه‌تیدانی ئاواره‌كان“.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئەوەی خستۆتەڕوو کە”شاندی میوان جه‌ختیان كرده‌وه، كه هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناتوانێ پێكه‌وه‌ژیانی نێوان پێكهاته‌كانی پارێزگای نەینەوا تێك بدات. له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له قۆناغی دوای وه‌ده‌رنانی داعش و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و درزه كرا، كه داعش به ره‌فتاره نامرۆڤانەكانی دروستی كردووه“.
ماڵپەڕەكە رونیشیكردوەتەوە”له ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا، شاندی میوان پوخته‌یه‌كیان له كار و چالاكییه‌كانی خۆیان، پێشكه‌ش به سه‌رۆك بارزانی كرد و ڕایانگەیاند کە هەموو ئەندامانی ئەنجوومەنەکە به دڵ و به گیان وه‌ك یه‌ك تیم كار ده‌كەن، هه‌روه‌ها داوایان له سه‌رۆك بارزانی كرد له پاڵپشتیكردنی هه‌موو پێكهاته‌كان به‌رده‌وام بێت“.
لەبەرانبەریشدا”سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌خێرهاتنی شاندی میوانی كرد و كورته‌یه‌كی له باره‌ی سەرەتای پەلاماری ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش باسكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه هاتنی داعش زیانێكی گه‌وره‌ی به ئیسلام و هەموو پێکهاتەکان گه‌یاند، بۆیە لەناوبردن و دەرکردنی تیرۆریستان ئەرکی هەمووانە و پێویستە هەموو لایەنەکان تواناکانیان یەک بخەن و ڕێگە نەدەن مەرامی تیرۆریستان بێتەدی و دەبێ دەرکردنی تیرۆریستان ببێتە ئەولەویەتی هەمووان“.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئەوەش ئاشکرا دەکات”بارزانی ڕایگەیاند كه به پێی توانا پاڵپشتی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه ده‌كات، چونكه نوێنه‌رایه‌تیی واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی ئه‌و پارێزگایه ده‌كات. له‌باره‌ی ژیان و گوزه‌رانی ئاواره‌كانیش، سه‌رۆك بارزانی گوتی: چاره‌سه‌ركردنی بنه‌ڕه‌تی بریتییە لە ڕزگار کردنی ناوچەکانیان و گەڕانەوەی ئاوارە و لێقەوماوان بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان. هەروەها جەختیشی کردەوە کە دوای وه‌ده‌رنانی داعش ده‌بێ زیاتر بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیان بەهێز بکرێنەوە و نابێ رێگە بدرێت شه‌ڕی داعش ببێته هۆكارێك بۆ دروستكردنی ململانێی نه‌ته‌وه‌یی“.
لە کۆتایی دیدارەکەشدا ئەندامانی شاندی میوان پرسیار و سەرنجی خۆیان لەبارەی ڕەوشی ئێستای پارێزگای نەینەوا و پێشڕەوییەکانی پێشمەرگە لەو ناوچەیە خستەڕوو و لەلایەن سەرۆک بارزانییەوە وەڵام درانەوە“.