لەم هەفتەیه مووچەی مانگی 12 دابەش دەکرێت
نوچەنێت.باسنيوز:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری ئاشكرای ده‌كات له‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه‌ی مانگی 12، به دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ست پێده‌كات.
له‌مباره‌وه نووسینگه‌ی رێباز محه‌مه‌د حه‌ملان وه‌زیری دارایی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ(باس‌نیوز) ڕاگەیاند: “له‌م هه‌فته‌یه دا مووچه‌ی مانگی 12 ده‌ست پێده‌كات.
نوسینگه‌ی وه‌زیری دارایی جه‌ختی كرده‌وه تاوه‌كوو سێشه‌ممه27ی كانونی دوووه‌م كۆتایی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 11 ده‌هێندرێت.
نووسینگه‌ی رێباز حه‌ملان هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد له به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی دایه له رۆژی چوارشه‌ممە، یان پێنج شه‌ممه له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12ش بكات.
یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت كه مووچه‌ی مانگی 11ی وه‌رگرت پێشمه‌رگه بوو، نووسینگه‌ی وه‌زیری دارایی جه‌خت ده‌كاته‌وه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت ده‌بێت مووچه‌ی مانگی 12 وه‌ربكرێت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا وه‌زاره‌تی دارایی هه‌موو هه‌وڵی خۆی داوه تاوه‌كوو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بكات.
مانگانه وه‌زاره‌تى دارایى بۆ دابه‌شكردنى مووچه پێویستى به 850 ملیار دینار هه‌یه.