
نوچه نێت
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، گرێبه‌ستی نمایشكردن و بڵاو كردنه‌وه‌ی فیلیمی سینه‌مایی كلاسیكۆ له‌نێوان ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی و كۆمپاینای بابلیۆن ئیمزا كرا، كه‌بڕی دوو ملیۆن و 250 هه‌زار دۆلاری تێچووه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی كه‌بۆهه‌ریه‌ك له هه‌ڵكه‌وت مسته‌فا، ده‌رهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایی كلاسیكۆ و سه‌لوان جه‌میل، به‌ڕێوه‌ره‌ی گشتی كۆمپاینای بابلیۆن به‌رێوه‌چوو، تیشك خرایه سه‌ر ناوه‌ڕۆكی فیلیمه. هه‌ڵكه‌وت مسته‌فا، ده‌رهێنه‌ری فیلمی كلاسیۆكۆ وتی: “ناوه‌ڕۆكی فیلیمی كلاسیكۆ خه‌ونی دوو گه‌نجی كورته باڵای ناوچه‌ی هه‌ورامانه، كه‌یه‌كێكیان یاریزانی جیهانی میسی خۆش ده‌وێت و ئه‌ویتریشیان رۆناڵدۆ و ده‌یانه‌وێت له ژیانیاندا له‌نزیكه‌وه ئه‌و دوو یاریزانه ببینن”.
هه‌ڵكه‌وت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: “له‌و فیلمه‌دا 200 ئه‌كته‌ری جیهانی له شه‌ش وڵاتی جیهانه‌وه به‌شداریان تێدا كردووه‌و، ماوه‌ی سێ ساڵی خایاندووه‌و هه‌ریه‌ك له حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیایه‌كی نه‌رویجی و فێستیڤاڵی دوبه‌ی و بانكی ئیمارات و پارێزگاری سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری سلێمانی و كۆمپاینای بابلیۆن به‌شدار بوون و تێچووی پڕۆژه‌كه‌ش دوو ملیۆن و 250 هه‌زار دۆلاره و فیلمه‌كه‌ش پێشكه‌شه به‌رۆحی پاكی هونه‌رمه‌ندی كۆچكرد وو جیهاد دڵپاك”.
ئه‌و ده‌رهێنه‌ره‌ی فیلمی كلاسیكۆ وتیشی: “خۆشبه‌ختانه له‌و فیلمه‌دا دوو كورته باڵاكه توانیان یاریزان رۆناڵدۆ ببینن و كڵاشێكی كوردیشیان به‌دیاری پێداو رۆناڵدۆش سه‌رسام بوو به‌توانای ئه‌و دووگه‌نجه‌و خۆشحاڵی خۆشی ده‌ربڕی بۆ دیاریه‌كه‌و كڵاشه كوردیه‌كه”.لای خۆشیه‌وه سه‌لوان جه‌میل، به‌رێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای بابڵیۆن وتی: “خۆشحاڵین كه ئه‌ركی نمایش و كۆپی رایتی ئه‌و فیلمه له لایه‌ن كۆمپانیاكه‌ی ئێمه ده‌بێت و به‌م نزیكانه‌ش فیلمه‌كه له‌یه‌ك رۆژ و له‌یه‌ك كاتدا له‌سه‌ر جه‌م سینه‌ماكانی هه‌رێمی كوردستان په‌خش ده‌كرێت، به‌ڵام ده‌ستپێكی نمایشه‌كه له شاری سلێمانی ده‌بێت”.
فیلمێك له‌باری ئه‌و كڵاشه كوردییانه‌ی به رۆنالدۆ ومیسی دران
0
Share.