بەپەلە:تا ئێستتاش شەڕێکی قورس لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و داعش لە ئارادایە
نوچە.نێت:تایبەت
دوای ئەوەی کاتژمێرێك پێش ئێستا هێرشی داعش بۆ سەر هەردوو گوندی (تەلەشعیر و تەلەڕیم)لە لایەن هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانەوە تێکشکێنرا،هەر دوای ئەو هێرشە چەکدارەکانی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە (داعش)دووبارە هێرش دەکەنەوە سەر هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لەو میحوەرە.
ماڵپەڕی (نوچە.نێت) پەیوەندی کرد بە چەند پێشمەرگەیەك لەمیحوەری هەردوو گوندەکە،لە وەڵامدا پێشمەرگەکان ئەوەیان پێ ڕاگەیاندین کە ئێستا شەڕێکی قورس لە نێوان هێزەکای پێشمەرگەو چەکدارەکانی داعش لە هەردوو گوندی (تەلەشعیر و تەلەڕیم) لە ئارادایە و زیاتری شەڕەکە لەسەر گوندی (تەلەشعیر)ـە.شەڕەکە لە گوندی (تەلەشعیر) بە شێوەیەکە کە هێزەکانی پێشمەرگە و چەکدارەکانی داعش تەنها چەند مەترێک لەیەکەوە دوورن.
فڕۆکەکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان هەر ئەمشەو قافڵەیەکی داعشیان لەو میحوەرە تێكشکاندووە کە بەڕێوە بوون بەرەو ئەو دوو گوندە،ئەم هێرشەی داعش لە کاتێکدایە کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان شەوی ڕابردوو موڵگەکانی داعشی لە ناو موسڵ کردە ئامانج و لە ڕێگەی تۆپباران کردنەوە زەرەر و زیانێکی زۆریان بە داعش گەیاند.