ئەمریكا سوپاسی بارزانی دەکات لەرەخساندنی زەمینەی دیموكراسی و ئازادی بیروڕا

0

ئەمریكا سوپاسی بارزانی دەکات لەرەخساندنی زەمینەی دیموكراسی و ئازادی بیروڕاو بەرەو پێشبردنی هەرێم

باڵیۆزی ئەمریکا لەعێراق ئێمە هەمیشە پێویستیمان بە رێنمایی سەرۆک بارزانی هەیە

نوچەنێت

 

ئەمرۆ شاندێکی باڵای ئەمریکا لەعێراق، سەردانی کوردستانیان کردو لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبونەوە، لە کۆبونەوەکەدا بارزانی رایگەیاند بەر لەهەر هەڵبژاردنێک، دەبێت لەناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان، سەرژمێری ئەنجامبدرێت، باڵوێزی ئەمریکاش رایگەیاند هەمیشە پێویستیان بەڕێنمای بارزانی یە.

لەدارێکدا کە ئەمرۆ سێشەممە 3/5/2011 لە سەڵاحەدین لەنێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێمس جێفری باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ژەنەراڵ ئۆستن فەرماندەی هێزەكانی ئەمریکا لە عیراق و شاندێكی یاوەریان بەڕێوەچوو، باردۆخی سیاسی و ئەمنیی عیراق و هەوڵەکان بۆ وەزارەتە ئەمنییەكان و هەر دوو ئەنجومەنی باڵای سیاسەتە ستراتیژییەكان و كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەر دوولا لە چوارچێوەی ئەم كشانەوەیە و چۆنیەتی پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە بە پشت بەستن بە رێككەوتنی چوارچێوە ستراتیژییەكەی نێوان عیراق و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندی هەر دوولا بێت باسکران.

لەبارەی وەزارەتە ئەمنییەكان و ئەنجومەنی باڵای سیاسەتە ستراتیژییەكانی عێراق تەئكیدیان لەسەر پابەندبوونی هەموو لایەنە عیراقییەكان بەو رێككەوتنە كردەوە، كە لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییەكەی بارزانی ئەنجامدرا.

لەودیدارەی نێوان بارزانی و شاندی ئەمریکا، رەوشی كوردستان و پرسی كەركووك و ناوچە دابڕێندراوەكانی و پێویستی پاراستنی ئاسایشی ئەو ناوچانە تاوتوێكران و بارزانی تەئكید لەسەر پێویستی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی بەر لە هەر هەڵبژاردنێك لەو ناوچانەدا كردەوە، باڵیۆزی ئەمریكاش ستایشی رۆڵی سەرۆكی هەرێمی کوردستانی كرد لە “رەخساندنی زەمینەی دیموكراسی و ئازادی بیروڕاو هەروا لە بەرەو پێشبردنی هەرێم لە هەموو بوارەكاندا” و رایگەیاند كە “ئێمە هەمیشە پێویستیمان بە رێنمایی سەرۆك بارزانی هەیە لە چارەسەركردنی ئەو ئاستەنگانەی كە رووبەرووی پرۆسەی سیاسی عیراق دەبنەوە”.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com