هەڵوێستی سیستانی دەربارەی درووستكردنی هەرێمی بەسرە

0

basraهەڵوێستی سیستانی دەربارەی درووستكردنی هەرێمی بەسرە

نوچەنێت-سومەریەنیوز

وائیل عەبدوللەتیف ئەندانی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای كرد كە وتەبێژانی مەرجەعیەتی شیعەكان پێیانگوتون كە لە حاڵێكدا 60%ی خەڵكی پارێزگای پارێزگای بەسرە لەگەڵ درووستكردنی هەرێمێك بن بۆ پارێزگاكەیان، ئەوا مەرجەعییەت وەها خواستێك رەت ناكاتەوە.
بە وتەی عەبدوللەتیف سێ‌ كەس لە یاریدەدەرانی سیستانی ئەوانیان ئاگاداركردۆتەوە كە ئەگەر بتوانن پشتیوانی 60%ی خەڵكی پارێزگای بەسرە بەدەست بهێنن بۆ درووستكردنی هەرێم، ئەوا ئایەتوڵڵا سیستانی دژی پرۆژەی بە هەرێمكردنی بەسرە ناوەستێتەوە.
رەوتی میللی هەرێمی بەسرە رۆژی 20ی ئەم مانگە رایگەیاند كە ئەوان 20 هەزار ئیمزای دانیشتوانی بەسرەیان بۆ بە هەرێمكردنی بەسرە كۆكردۆتەوە و بەنیازن پێكەشی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقی بكەن، تا ئەوانیش ئامادەسازی بۆ راپرسی بەهەرێمبوونی بەسرە ئەنجامبدەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com