ئێستا لە دەوروبەری گوێڕ داعش هێرش دەکات.
نوچە.نێت:تایبەت
کەمێك لەمەوبەر چەکدارەکانی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە (داعش) هێرش دەکەنە سەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان و شەڕێکی قورس لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و چەکدارەکانی داعش لە هەردوو گوندی (تەلەشعیر و تەلە ڕیم) ڕوودەدات.
سەرچاوەیەك لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە “میحوەری گوێڕ” بە ماڵپەڕی “نوچەنێت”ـی ڕاگەیاند “چەکدارەکانی داعش ئەمشەو بە قافڵەیەک سەیارەی سەربازییەوە هێرش دەکەنە سەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە هەردوو گوندی (تەلەڕیم و تەلەشعیر)،دوای شەڕێکی قورس هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە هاوکاری فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان توانییان ئەو هێرشە تێكبشکێنن.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ڕاگەیاند دەنگۆی گیرانی یەکێك لە سەرکردە باڵاکانی داعش لە ئارادایە،ئەو سەرچاوەیە وتیشی پێ دەچێت ئەو سەرکردەیەی داعش یەکێك لە جێگرەکانی ئەبووبەکر بەغدادی بێت.