وەرە
گەر بۆ جارێکیش بێ
لەتەنیایی دەرم بێنە
بەناخی دڵم گوزەر کە
وەرە گەر بۆ جارێکیش بێ
دەستی میهر و خۆشەویستیت
بەناو قژی بێنازی مندا بهێنە
وەرە وەک مناڵی ساوا
لەباوەشی
گەرمی خۆت دا بملاوێنە
بمنوێنە
وەرە چی دەبێ باببێ
وەرە ماچ بارانم بکە
پیرۆزم کە
نەمامی ئیشق و وەفایی
بۆ تا ئەبەد
لەناخی مندا بروێنە
وەرە گیانە
لەتەنهایی دەرم بێنە
بۆخۆت تەنهاییم بدوێنە…..
هەنارە قادر : تەنها بۆ جارێک
0
Share.
