دیـــاری دارتـــاش : قــەتــرەیــە
بمکەرەوە بە قەترەیە بابخزێمە گەروتەوە …
بمکەرەوە بە قەترەیە با بێمە گۆماوی سنگتەوە …
بمکەرەوە بە بۆنت با هەمیشە بڵاوت کەمەوە …
بمکەرەوە بە بارانت با تەڕتر لەزەوی بتشۆمەوە …
با لەسینەتا ڕۆچم نەمامی بەردەوامی بگرمەوە …
ببمەوە بە گیان بە هەست بە حەز ژیانت نوێ کەمەوە …
زەمەنێکە چاوەڕوانم لەناخی تۆیا بتوێمەوە تۆ لەکوێت کەی دێی تەوە …
بەرگەی ئەم سەرمایە ناگرم دەوەرەوە لەئامیزتا بۆ ئەبەد گەرمم کەرەوە …
بمڕوێنەوە لەسینەتا ، بەیانیانت بۆ بگرمەوە شەوانت مەستر حەزەکانت تیرکەمەوە …
بمکەرەوە بە قەترەیە لە کانیاوی ناخی دڵتا وەک هەوێن بۆژیان بمشارەوە بمشارەوە .