كامه ران رواندزى : ماریا

0

كامه ران رواندزى : ماریا10933189_433584980130251_91576487_n

ماریا ئەستێرەیە و
جوانیەکەی
سەری لە زەوی تێک داوە
بە چاوەکانی
شەڕ بە مانگ ئەفڕۆشێت
جار و بار
کە هەورەکان دەنگی پێ دەدەن
تا بچێتە شوێنی مانگ
ئەوەی سەیری ئاسمان بکات
بەهەشتی لێ دیارە
ماریا کچی بارانە و
قەت داناکات
کە هەورێک توانای نەبێ
جوانیەکەی بتوێنێتەوە
چۆن ببارێ
گوڵەکان تکا ئەکەن ماریا نەبارێ
گەر نا لەشوێنی گوڵ
ئەڵماس دەڕوێ
ماریا لەم غەریبیە
سەیری ئاسمان ئەکەم تۆ ئەبینم
ماچ بۆ ئەستێرە هەڵ ئەدەم
وەک تۆ وەڵامێک ئەخاتە سەر لێوم
دوورم دوور
هیچ شتێکی ئەم شارەم خۆش ناوێت
شەو و ڕۆژی نەبێ
چونکە ئەوان لێرەش
وەک دڵی من
لە ئاست عەشقت نەگۆڕاون
لە یادکردنت نەتۆراون

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com