مەلا کرێکار ئازاد دەکرێت

0

krekar00مەلا کرێکار ئازاد دەکرێت

نوچە.نێت:هەولێر

ئەمشەو خالید ڕەنجدەری برای مەلا کرێکار هەواڵی ئازاد بوونی مەلا کرێکاری بڵاو کردەوە،بە پێی وتەکانی خالی ڕەنجدەر بێت ڕۆژی یەك شەممەی داهاتوو مەلا کرێکار ئازاد دەکرێت.

لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووك (خالید ڕەنجدەر)ـی برای مەلا کرێکار هەواڵی توندو تۆڵی پەیوەندی نێوان پارێزەرە تایبەتییەکەی “مەلا کرێکار” و دەستگا ئەمنییەکانی نەرویجی بڵاو کردەوە لەسەر بەروار و کاتی ئازاد کردنی مەلا کرێکار.

بە پێی وتەکانی پێشووی (خالید ڕەنجدەر)ـی برای مەلا کرێکار سەرەتا بڕیار وابوو مەلا کرێکار ڕۆژی شەممە ئازاد بکرێت و بگوازرێتەوە بۆ ئۆردووگای(جالین)،بەڵام ئەمشەو لە فەیس بووك (خالید ڕەنجدەر) لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیس بووك نوسیویەتی “کەناڵی دووی نەرویج هەواڵی ئەوەی بڵاو کردووەتەوە کە پۆلیسی نەرویج لەگەڵ پارێزەری تایبەتی مەلا کرێکار کۆبوونەتەوە و گەشتوونەتە ئەو بڕیارەی ڕۆژی شەممە مەلا کرێکار ئازاد بکرێت،لە کاتێکدا هیچ دەستگایەکی ئەمنیی و پۆلیسی نەرویج ئەو هەواڵەیان تا ئێشتا پشتڕاست نەکردووەتەوە”.

پێشتر خالید ڕەنجدەر لەسەر هەواڵی ئازاد کردنی مەلا کرێکار چەندان هەواڵی بڵاو کردبووەوە و هیچ کام لەو هەواڵانە بنەمایەکی ڕاستی و دروستییان نەبوو،لەم ماوەشدا دووبارە هەوواڵی ئازاد بوونی مەلا کرێکار کەوتەوە بەر باس و خواسی دەستگا ڕاگەیاندنەکانی نەرویج و لایەنگرانی (مەلا کرێکار) لەو وڵاتەدا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com