سۆران عومه‌ر: لە هەرێمی كوردستان هه‌زاران كه‌س به نایاسایی خانه‌نشین كراون
نوچەنێت.هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵی له خانه‌نشینیدا ئه‌نجام دراوه و هه‌زاران كه‌س به نایاسایی خانه‌نشین كراون.
سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ و سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ،لەپەرلەمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: له هه‌رێمی كوردستان 302 هه‌زار كه‌س به پله‌ی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی خانه‌نشین كراون، كه زۆرێك له‌و خانه‌نشینانه نایاسایین و له چه‌ندین به‌ڕێوه‌به‌رێتی و فه‌رمانگه‌ی حكومی به نایاسایی مووچه وه‌رده‌گرن.
سۆران عومه‌ر ئەو زانیاریانەی لەپەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوكردوتەوەو ئاشكرای ده‌كات كه:ئه‌و ژماره‌ی زۆره‌ی له هه‌رێمی كوردستان خانه‌نشین كراوه، ڕێك نیوه‌ی ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه كه له ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له داموده‌زگا حكومییه‌كاندا ده‌وام ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش وایكردووه له سه‌دا 69ی بودجه‌ی هه‌رێم بۆ مووچه‌خۆران بڕوات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات:گه‌نده‌ڵی له خانه‌نشینیدا یه‌كێكه له‌و دۆسیه گرنگانه‌ی به‌رده‌ست لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانی په‌رله‌مان و تا گه‌یاندنی به ئه‌نجام ده‌ستی لێ هه‌ڵناگرن.
به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی له‌به‌رده‌ست سۆران عومه‌ردایه، به‌پێی ئاماری ساڵی 2014 خانه‌نشینیی پێشمه‌رگه 92 هه‌زار كه‌سه له كاتێكدا ته‌نیا 432 كه‌س به‌پێی یاسای خانه‌نشینیی پێشمه‌ركه خانه‌نشین كراون، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا به نایاسایی هه‌زاران كه‌س خانه‌نشین كراون.