یه‌كێتی: پێشمه‌رگه هێزی حزبیه و به‌ته‌نها ئێمه 18 لیوامان هه‌یه

نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مەڵبەندی پێشمەرگەی یه‌كێتی ده‌ڵێت “بمانه‌وێت یان، پێشمه‌رگه هێزی حزبین و هه‌موشی كادیری چالاك و دلسۆزی حزبن” .
مسته‌قا چاوه‌ڕه‌ش ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مەڵبەندی پێشمەرگەی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان،به ئه‌نادۆڵی ڕاگه‌یاندووه “ئەوەی ئێستا هەیە بمانەوێت و نەمانەوێت هێزی پێشمەرگەی حزبن و هەمووشی كادری چالاك و دڵسۆزی حزبن چوونكە لە هەناوی ئەو پارتی و یه‌كێتیدا دروستبوون”
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی ئاشكراشیكردووه “تەنها یەكێتی 18 لیوای هەیە كە لە ژێر دەستی خۆیەتی بەڵام گرنگە خەڵك ئەوە بزانێت ئەم شەڕە شەری كوردە و شەڕی ئەم حزب و ئەو حزب نییە پێشمەرگەش بۆ گەل و خاكی كوردستان شەڕ دەكات و خۆی بەخت دەكات”.
لە وەڵامی ئەوەی ئایا ئەو نیگەرانیانەی یەكێتی لەچی بوو مستەفا چاوڕش ده‌ڵێت “گلەیمان لەسەر یەكگرتنەوەی هێزی پێشمه‌رگه نییە و ئەو شتە لە راگەیاندنەكان گەورە كرا، به‌ڵام ده‌بێت دانیشین گفتوگۆ لەسەر پرسەكە بكەین و پرس و ڕاوێژ‌مان پێبكرێت” .
لە وەڵامی ئەوەی ئەگەر دواجار بڕیاری یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان درا ئەو 18 لیوایەی یەكێتی هەیەتی ئامادەن بیخەنە ژێر ركێفی وەزارەتی پێشمەرگەوە مستەفا چاوڕەش ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات “بەدڵنیایی لاریمان لێی نییە و هیچ كێشەیەكمان نیە بەڵام خۆ ئەوكات ئێمەش لە دەرەوەی گۆڕەپانەكە نابین و ئێمەش بەشداردەبین لەگەڵیان”.