كه‌وتنه خواره‌وه‌ی گولله هاوانێكی داعش له قه‌زای خه‌بات حه‌وت قوربانی لێدكه‌ویته‌وه
نوچەنێت.په‌یام:
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر گوللـه هاوه‌نێكی داعش له ناوه‌ندی قه‌زای خه‌بات كه‌وته خواره‌وه و حه‌وت قوربانیی لێكه‌وته‌وه.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر گوللـه هاوه‌نێك كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه ئاراسته كراوه، له ناوه‌ندی قه‌زای خه‌بات كه‌وته خواره‌وه”.
به‌پێی زانیارییه‌كان”له‌و ڕووداوه‌دا پێنج كه‌س بریندار بوون و دوو كه‌سی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ست داوه”.
قەزای خەبات ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای شاری هه‌ولێره‌وه و 35 کیلۆمەتر لە شاری هەولێره‌وه دوورە، ده‌كه‌وێته سەر رێگای هەولێر-موسڵ.