
نوچەنێت.تایبەت:
به‌رپرسی لقی چواری پارتی له‌لێدوانێكی تابه‌ت به نوچه نێت ده‌ڵێ”ئێمه داوای پۆستمان نه‌كردووه، گۆڕان و یه‌كێتی كۆمه‌ڵێك پۆستیان بۆ پێشنیار كردووین”.
باسە لەوە دەکرێت پارتی خۆی داوای پۆستی جێگری پارێزگاری سلێمانی کردوه‌و یه‌کێتی و گۆڕانیش قبوڵیان کردووە،له‌وباره‌یه‌وه سه‌عید سه‌لیم پشده‌ری،به‌رپرسی لقی 4ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی،له لێدوانێكی تایبه‌ت به‌نوچه‌نێت وتی”نه‌خێر له‌كۆبونه‌وه‌ی وه‌فدی هاوبه‌شی دانوستانكاری یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆران له‌گه‌ڵ ئێمه وه‌كو پارتی ئه‌وان هاتن پیشنیاره‌كانی خۆیان پێشكه‌شی ئیمه‌كرد و وه ئێمه‌ش له‌سه‌ر هیچ پۆستێك وه‌ڵاممان نه‌دانه‌وه كه بڵێن فڵانه پۆسته‌مان ده‌وێت،له‌سه‌ر مه‌بادئی عام قسه‌مان كرد و به‌ڵێنمان پێدان كه له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێر ئێمه وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه‌و له ئێستاشدا وه‌ڵاممان داونه‌ته‌وه و ته‌سه‌ورده‌كه‌ین ئه‌مرۆ وه‌ڵامه‌كه‌یان پێگه‌یشتبێت و دووباره چاوه‌ڕی وه‌ڵام و گفتوگۆی ئه‌وان ده‌كه‌ین“.
وتیشی”ئه‌وان پیشنیاری كۆمه‌ڵێك پۆستیان بۆ ئێمه كردبوو نه‌ك ئێمه داوای پۆستی دیاری كراومان كردبێت“.