په‌رله‌مانتارێكی كورد بۆ نوچه نێت: ئه‌م مانگه‌ش بودجه تێپه‌رناكرێت
دڵشادهەرتەلی.نوچەنێت:
عادل نوری پ
ه‌رله‌مانتاری یه‌كگرتوو له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێ” ئه‌م مانگه‌ش بودجه‌ی عێراق تێپه‌ر ناكرێت” پێشیوایه سوننه بابه‌تی بودجه به مه‌سه‌له‌ی چه‌كداركردنی سوننه‌كان ده‌به‌ستێَته‌وه.
باس لەوە دەکرێت سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئیمزاکردنی بودجە وەک کارتی فشار لەبەرامبەر چەکدارکردنی سووننە بەکاردەهێنێت واتە تا سوننە چەکدار نەکرێت ئەو ئیمزای ناکات،له كاتێكدا پێشتر هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆك بوون له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی بودجه.له‌وباره‌یه‌وه عادل نوری،په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌ئه‌نحوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق،له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت وتی” ئێستاش هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆكن له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی بودجه،به‌ڵام پێشتریش هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سوننه‌كان پڕ چه‌ك بكرێن،به‌ڵام ئێستا سوننه‌كان ده‌ڵێن حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌ستی ده‌ستیمان پێده‌كات و هه‌ر وه‌عده،سوننه‌كانیش ساڵێك جارێك ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان دێته به‌رده‌ست كه‌بتوانن فشار دروست بكه‌ن به تێنه‌په‌ڕاندن و تێپه‌ڕاندنی بودجه و ئێستاسش ده‌یانه‌وێت ئیستا ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌كاربهێنن بۆ مافێكی ره‌وای خۆیان،له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو نه‌هێنیه‌وه ئه‌و زانیاریانه‌م ده‌ستكه‌وتوه“.
وتیشی”ده‌بێت حه‌یده‌ر عه‌بادی واژوبكات له‌سه‌ر پڕچه‌ك كردنی سوننه‌كان و ئه‌وانیش دواجار واژو له‌سه‌ر په‌سندكردنی بودجه ده‌كه‌ن“.
به‌بڕوای ئه‌و په‌رله‌مانتاره پیناچێت له‌م هه‌فته‌یه بودجه تێپه‌ڕێنرێت،به‌ڵام پێده‌چێت له مانگی داهاتوو په‌سند بكرێت چونكه حه‌یده‌ر عه‌بادی و سه‌لیم جبوری ئێستا له‌سه‌فه‌رن و تایه‌كتر نه‌بین و رێكنه‌كه‌ون ئه‌و پرسه یه‌كلایی نابێته‌وه“.
عادل نوری راشیگه‌یاند”سه‌لیم جبوری و سوننه‌كان مه‌سیجێكی زۆر ئاشكرایان به‌حه‌یده‌ر عه‌بادی دا‌و ده‌بێت رازی بێت به‌پڕچه‌ك كردنیان،كه عه‌بادی ده‌ڵێت چه‌ك و پاره‌مان نیه،له‌به‌رامبه‌ریشدا سونه‌كه‌كان ده‌ڵێن بۆچی عه‌بادی هه‌موو میلیشیا شیعه‌كانی پڕچه‌ك كردوه،نه‌ك هه‌ر جه‌یشی عێراقی به‌ڵكو حكومه‌تی عێراقی داعشیشی پڕ چه‌ك كردوه ئه‌وه ده‌بابه‌كانی سوپای عێراقن له سوریا‌و و ره‌قه شه‌ریان پێده‌كرێت هه‌تا شه‌ری كوردیشیان پێده‌كرێت،هه‌روه‌ها ده‌ڵێن بۆچی بۆ ئێمه چك نییه و بۆ هه‌موو دونیا هه‌یه“.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كگرتوو جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه”ئێمه وه‌كو پێمان خۆشه عه‌شیره‌ته سوننه‌كانی ئه‌نبار و سه‌لاحه‌دین پڕچه‌ك بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان ئه‌و شه‌ڕه بكه‌ن،چونكه ئه‌و شه‌ڕه‌ی له سه‌رخاكی عه‌ره‌به سوننه‌كانه نه‌به‌كورد و نه‌به ئه‌مه‌ریكا و نه‌به‌جه‌شیی عێراقی و شیعه ناكرێت.ده‌بێت سوننه‌كان خۆیان خاكی خۆیان پاك بكه‌نه‌وه‌و له پێناوی خوێن بڕێژن تاكو ئینتیمایان بۆ دروست ببێت.وه‌كو ده‌بینین ئێستا كورد چۆن به‌گری ده‌كات له‌سه‌ر وڵات پارێزی خۆی، عه‌ره‌بی سوننه مه‌عقول نییه چاوه‌ڕێ بێت كورد خاكی بۆ پاك بكاته‌وه و دواتر حكومه‌تی له‌سه‌ر ته‌شكیل بكات،ئه‌گه‌ر سوننه‌كانیش به‌ڕه‌سمی نه‌ناسێنرێن ئه‌وان ناتوانن ئه‌و شه‌ڕه‌بكه‌ن“.
ناوبراو ئاشكراشی كرد”سه‌لیم جبوری سه‌دا ملیۆن جار له‌و كاره‌ی سه‌ركه‌وتو ده‌بێت،چونكه ده‌بێت هه‌موو شته‌كان به‌ته‌وافوق بێت.ئه‌گه‌ر جبوری رازی نه‌بیت ئێمه هه‌ر ناتوانین ئه‌وه بخه‌ینه به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی په‌رله‌مانه‌وه و ناشهێته ناو په‌رله‌مانه‌وه بۆیه له‌ده‌نگدانیش ره‌ت نابێت،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و خۆی سه‌رۆكی په‌رله‌مانه و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیه و حه‌یده‌ر عه‌بادی ناچارده‌بێت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات“.