
نوچه نێت
له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بودجه‌ی ساڵی 2015 به دیفاكتۆ وه‌سف ده‌كات و ده‌شڵێ” دوای چه‌ند گۆرانكارییه‌كی بچووك، بودجه‌كه په‌سه‌ند ده‌كرێت
مه‌حمود مه‌شهه‌دانی سه‌رۆكی ئیئتلاقی وه‌ته‌نی په‌رله‌مانی و سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2015 به دیفاكتۆ(ئه‌مری واقیع) وه‌سف ده‌كات و ده‌شڵێ” ئه‌مساڵ گه‌وره‌ترین ته‌حه‌دی كه رووبه‌رووی عێراق ده‌بێته‌وه په‌یوه‌ندی به ئابوورییه‌وه هه‌یه” . هه‌ر له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه روون ده‌كاته‌وه، كه هه‌موو لایه‌ك ده‌یانه‌وێ به‌زووترین كات ئه‌و بودجه‌یه په‌سه‌ند بكرێت و ئه‌مه‌ش بۆته ئه‌مری واقیع له‌به‌ر ئه‌و بارودۆخه سه‌خته‌ی كه ئابووری عێراق تێكه‌وتووه. جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه. كه‌پرۆژه‌ی یاسای بودجه دوای چه‌ند ده‌ستكاریه‌كی بچووك له‌م چه‌ند رۆژه‌دا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ند ده‌كرێت.
مه‌حمود مه‌شهه‌دانی: بودجه‌ی ئه‌مساڵ دیفاكتۆیه
0
Share.