نوچه نێت
ئه‌نجومه‌نی عه‌شایه‌ری تكریت ئاشكرای ده‌كات كه عزه‌ت دووری له مانگی ئابی رابردوو له‌عێراق رایكردووه و له‌و رێكه‌وته‌وه نه‌هاتۆته‌وه عێراق.
واسق عه‌بدولخاق ناسری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی عه‌شایه‌ری له‌تكریت ئاشكرای ده‌گات كه عزه‌ت دووری جێگری پێشووی سه‌رۆكی عێراق له‌مانگی ئابه‌وه عێراقی جێهێشتووه و به‌ره‌و سووریا رۆیشتووه. ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی عه‌شایه‌ری له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه. كه زانیارییه‌كانی له‌كه‌سانی نزیك له‌گروپی نه‌قشبه‌دی وه‌رگرتووه كه دوری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات. هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا چه‌ند ئه‌ندامێكی گروپی نه‌قسبه‌ندی ده‌ستگیركراون و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه دوری له‌نێوان سوریا و یه‌مه‌ن هاموشۆ ده‌كات و به‌ده‌ست كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشیش ده‌ناڵێنێ.
پێشتریش حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندبوو كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك عزه‌ت دووری له عێراق نه‌ماوه.
