نوچه نێت
سه‌دامی بچووك، یان كچه گه‌وره‌كه‌ی سه‌دام له ئه‌رده‌ن خشڵ‌و زێر ده‌فرۆشێت و زۆربه‌ی خشڵه‌كانیشی له كه‌سایه‌تی و بیركردنه‌وه‌ی باوكی وه‌رگرتووه.
دوێنی رۆژی چوارشه‌مه رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی ئاشكرای كردووه، كه ره‌غدی كچی سه‌رۆكی پێشوی عێراق سه‌دام حوسێن ئێستا كار له‌سه‌ر خشڵ و زێر ده‌كات، زۆربه‌ی دیزایینه‌كانی له بیرۆكه و كه‌سایه‌تی باوكی و مێرده‌كه‌ی وه‌رگیراوه، كه مێرده‌كه‌شی هه‌ر به‌ده‌ستی باوكی له‌نۆهه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو كۆچی دوایی كردووه.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مایلی به‌ریتانی له‌راپۆرتێكی دا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ره‌غد كه به سه‌دامی بچووك ناوده‌برێت. له فرۆشگایه‌كی گه‌وره‌دا له ئه‌رده‌ن زێر و خشڵ ده‌فرۆشێت و زۆربه‌ی زێره‌كانیشی ره‌نگدانه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی باوكیه‌تی ئاماژه‌ن بۆ ئه‌و عێراقی كه سه‌دام حوسێن سه‌رۆكی پێشووتری عێراق له‌خه‌یاڵ و ئایدۆلۆژیای خۆی وێنای ده‌كرد. زێره‌كان بریتین له بازنه و ئه‌نگوستیله و گواره.”رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌كات كه نازانرێت هۆكاری چییه سه‌دامی بچووك ئه‌و كاره‌ی هه‌ڵبژاردووه. له‌باره‌ی نرخه‌كانیشه‌وه ده‌یلی مایل ده‌ڵێ” نرخه‌كانی هه‌ندێك پارچه ده‌گاته 1320 جونیه‌ی ئیسته‌رلینی ” هه‌روه‌ها ده‌ڵێ” ئه‌و ژیانه خۆشگوزارانه‌ی ره‌غد تێیدا ده‌ژیت، جێگای سه‌رسامییه… ئه‌و بایه‌خی به جلوبه‌رگ و پیڵاوی ماركه ده‌دات و په‌رۆشی جوانكارییه و رۆژانه بایه‌خ به‌جوانكاری ده‌دات”. له‌كۆتایی راپۆرته‌كه‌ش ده‌ڵێ” كه‌سێك تا ئێستا نازانێ ئه‌و سامانه‌ی ره‌غد له‌كوێ دێت، له‌كاتێكدا ئه‌و وه‌ك میوان له‌لای خێزانی شاهانه‌ی ئه‌رده‌ن ده‌ژین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ی خێزانی شاهانه بێت ئه‌وا جێگای نیگه‌رانی ده‌بێت”.

كچه‌كه‌ی سه‌دام خشڵ و گه‌وهه‌ر ده‌فرۆشێت كه هێمای كه‌سایه‌تی باوكیه‌تی
0
Share.
