
نوچەنێت.تایبەت:
به‌رێوه‌به‌ری كاروباری ئێزدییه‌كان، له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ره‌خنه له‌وه ده‌گرێت مامه‌ڵه‌ی سیاسی له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی ئێزدییه‌كان ده‌كرێت و ده‌ڵێ” ئەوانەی موعامەلەی سیاسی لەگەڵ ئێزدییەكان ده‌كه‌ن ئیفلاسی مرۆییان هێناوه”
له‌كاتێكدا كه‌یسی ئێزدییه‌كان له‌رووی مرۆیییه‌وه رۆژ له‌دوای رۆژ خراپتر ده‌بێت، كه‌چی لایه‌ن سیاسیه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر له سه‌ر شه‌نگاڵ ده‌كه‌ونه شه‌ڕی راگه‌یاندن، لەوبارەیەوە خەیری بوزانی بەڕێوەبەری گشتی كاروباری مەسیحیەكان لەوەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێم لە له‌لێدوانێكیی تایبەت بەنوچەنێت وتی”ئەوانەی ئێستا موعامەلەی سیاسی لەگەڵ ئێزدییەكان ده‌كه‌ن ئیفلاسی مرۆییان هێناوە، چونكە ئێستا ئێزدییەكان پێویستیان بەبڕیارێكی سیاسی نیە بەڵكو پێویستیان بەهاوكاری مرۆیە بۆیان بڕوات. بۆیە ئەو لایەنانەی ناتوانن هیچ بكەن كە ئیفلاسیان هەیە لەناو ئێزدییەكان لە رووی تەنزیمیەوە,لەهەمان كاتیش ئیفلاسی سیاسی و مرۆیان هەیە.دەبینین پەنا بۆ موزایەدەی سیاسی دەبەن لەسەر ئێزدییەكان مەبەستم لەبەكانتۆن كردنی شنگالە“.
بەڕێوەبەری گشتی كاروباری مەسیحیەكان وتیشی”400 هەزار ئێزدی دەربەدەرن و لەناوماڵی خۆیان نین و ئاوارەن,ئەوانە پێویستیان بەهەموو شتێك هەیە.ئاخر شت كە پێویستیان بێت مەسەلەی تەنزیم كردنی شنگالە كە سەربەكێ بێت,لە ئێستاشدا زۆربەی خاكی شنگال سەربەداعشە و لەدەستی ئەو دایه“.