ناوه‌رۆكی كۆبونه‌وه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان له‌گه‌ڵ لیستی خزمه‌ت 
نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی وه‌فدی دانوستانكاری یه‌كێتی بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌ێنت، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و گۆڕان له‌گه‌ڵ لیستی خزمه‌ت ئیجابی بوو.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 21-1-2015، به‌مه‌به‌ستی رێككه‌وتن له‌سه‌ر پۆسته‌كانی پارێزگای سلێمانی، وه‌فدی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ و بزوتنه‌وه‌ی یه‌كگرتوو، كۆبونه‌وه.
شۆڕش ئیسماعیل ئه‌ندامی وه‌فدی دانوستانكاری یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی پارێزگای سلێمانی به سایتی فه‌رمی حیزبه‌كه‌ی راگه‌یاندوه: دوای چه‌ند جارێك كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، گه‌یشتینه ئه‌و راستییه‌كی كه ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن، پۆستیان له‌پارێزگای سلێمانی به‌ربكه‌وێت، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ وه‌فدی هه‌ردوولا سه‌ردانی وه‌فدی دانوستانكاری لیستی خزمه‌تمان كرد.
وتیشی: له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا له‌باره‌ی دابه‌شكردنی پۆسته‌كان نوسراوێكمان پێشكه‌ش به‌لیستی خزمه‌ت كرد‌و ئه‌وانیش نوسراوێكیان له‌و باره‌یه‌وه پێشكه‌شكردین.
ئه‌وشی خسته‌ڕوو: كۆبونه‌وه‌كان به‌رده‌وامی ده‌بێت بۆ مه‌به‌ستی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی پارێزگای سلێمانی به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌توانیوایانه كورسی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بهێنن.
شۆڕش ئیسماعیل ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه ته‌واوكاری كۆبوونه‌وه‌كانی پێشووتره‌و له‌ئاینده‌شدا كۆبوونه‌ی دیكه له‌وباره‌یه‌وه ئه‌نجامده‌درێت.
هه‌روه‌ها شێخ له‌تیف شێخ عومه‌ر ئه‌ندامی وه‌فدی دانوستانكاری یه‌كێتی بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی پارێزگای سلێمانی، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی یه‌كێتی و گۆڕان له‌گه‌ڵ لیستی خزمه‌ت ئیجابی بوو، بڕیاریشه له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا لیستی خزمه‌ت وه‌ڵامی ئه‌و نوسراوه‌مان بده‌نه‌وه كه ئه‌مڕۆ پێشكه‌شمان كردن.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ماڵپەری شرۆڤەی نزیك لە كۆمەڵی ئیسلامی، لەسەرچاوەیەكی ناو كۆبوونەوەكەوە لیستی ئەو پۆستانەی ئاشكراكردوە كە بۆ كۆمەڵو یەكگرتوو پێشنیاركراون.
پۆستە پێشنیاركراوەكان بۆ لیستی خزمەت پێكدێن لە شەش بەڕێوبەری ناحیە، یەك قایمقام و سێ بەڕێوەبەری گشتی و چەند پۆستێكی دیكە.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ماڵپەری شرۆڤەی نزیك لە كۆمەڵی ئیسلامی، لەسەرچاوەیەكی ناو كۆبوونەوەكەوە لیستی ئەو پۆستانەی ئاشكراكردوە كە بۆ كۆمەڵو یەكگرتوو پێشنیاركراون.
پۆستە پێشنیاركراوەكان بۆ لیستی خزمەت پێكدێن لە شەش بەڕێوبەری ناحیە، یەك قایمقام و سێ بەڕێوەبەری گشتی و چەند پۆستێكی دیكە.