هه‌رێم كه‌مال ئاغا: یه‌كێتی پشتگیری ئه‌نجومه‌نی شه‌نگالی نه‌كردووه‌، پارتیش بانگهێشت كرابوون به‌ڵام نه‌هاتبوون

0

“پارتی لە شەنگال هێزێكی سەرەكیە و ده‌بوو رای پارتی لەو مەسەلەیە وەربگیرێت”

205073_542120015815435_1091719344_n
دڵشادهه‌رته‌لی.نوچەنێت:
هه‌رێمی كه‌مال ئاغائه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی دەهۆكی یه‌كێتی   له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به‌نوچه‌ن نیچت ده‌ڵێ‌” یه‌كێتی پشتگیری ئه‌نجومه‌نی شه‌نگالی نه‌كردووه‌، پارتیش بانگهێشت كرابوون به‌ڵام نه‌هاتبوون” ده‌شڵێ‌” ارتی لە شەنگال هێزێكی سەرەكیە و ده‌بوو رای پارتی لەو مەسەلەیە وەربگیرێت”

رۆژی چوارشەممە 14/1/2015 لە كۆبوونەوەیەكدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەك بەرپرسی پەكەكە و یەپەگە و نوێنەری چەند حیزبێكی باشووری كوردستان كۆبونەوەیەك لە چیای شنگال بەرێوەچوو تێدا ئەنجوومەنی ئێزیدییەكانی شنگال راگەیێندرا. ئەمەش كاردانەوەی زۆری لەلایەن پارتەكانی باشوری كوردستان و هەر سێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێم لێكەوەتەوەو بەدەستوەردان لە كاروباری ناوخۆی هەرێمیان دایە قەڵەم و راشیانگەیان دروست كردنی كانتۆن لەلایەن پەكەكەوە بەهیچ شێوەیەك قبوڵ ناكەن.

لەلایەكی تریشەوە چاوه‌كان زیاتر له‌سه‌ر یه‌كێتی و په‌كه‌كه‌ن كه‌ ئه‌و دوحیزبه‌ پشتیوانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ده‌كه‌ن و به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌شیان كردووه‌،له‌وباره‌یه‌وه‌ هەرێم كەمال ئاغا،ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی چواری دهوكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان،له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌نوچه‌نێت وتی”ئەوە كانتۆن نیە و بەناوی كانتۆنیشەوە لە دەڤەری شەنگال باس نەكراوە،هەموو لایەنەكان داوەت كرابوون بۆ كۆبونه‌وه‌كه‌ وەكو شوعیی و یەكێتی و حیزبەكانی تریش،هه‌روه‌ها لایه‌نی پارتیش داوەت كرابوون بەڵام نه‌هاتبون بۆ كۆبونه‌وه‌كه‌،لەو كۆبونەوەیە نەكانتۆن باس كراوە تا نوێنەری یەكێتی پشگیری بكات،ئێمە پشگری كانتۆن ناكەین چونكە شنگال قەزاێكە سەر بە پارێزگای موسڵە و لە چوارچێوەی دەستوری عێراقیش ئەو ناوچیەیە لەژێر مادەی 140 و لەهەمان كاتیش ئەنجوومەن و قائیمقامی خۆی هه‌یه‌،ئەوەی لەوێ كراوە بە ناوی ئەنجومەنێك بۆ خزمەتی ئەو چەند هەزار كەسەی ناو شاخ كراوە،لەوە به‌ده‌ره ئێمە وەكو یەكێتی نیشتیمانی كوردستان پشگیری ناكەین.ئێمە وەكو یەكێتی لە رابردوو كارمان بۆ ئەوە كردوەو كاریشی بۆ دەكەین چ لە بردوو لە راپۆرتەكەی دیمستۆرا كە قەزای شەنگال خاك و خه‌ڵكی هی هەرێمی كوردستانە و كاریشی بۆ ئه‌وه‌ دەكرێت كە بگەڕێتەوە سەر هەرێمی كوردستان“.

ناوبراو وتیشی”كۆماجڤاكێن كوردستان رەتی كردوەتەوە كە باسی كانتۆن كرابێت و له‌گه‌ڵ كانتۆن بوبن،ناولێانی ئەم بابەتە تەنها بۆ وروژاندن و مه‌رامێكه‌ و تەنها لە قازانجی دوژمنانە نەك لەقازانجی كورد. پێم سه‌یره‌ راگه‌یاندنی كوردی باسی شتێك دەكات كه‌ بوونی نییه‌ و كەكاری لەسەر نەكراوە.ئەمە نەكانتۆنە و وەنەدەبێت ببێتە كانتۆنیش“.

هەرێم كەمال ئاغا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه‌”نوێنەرەكەی ئیمە تەنها بەشداری كردوە و باسی هاوكاری كردنی ئەو خەڵكە كردوە كە توشی ئەو كارەساتە بوون.نوێنەرەكەی ئێمە نەپشگیری كردوەو نەدژی وەستاوەتەوە،ئەم بەشداریش بۆ ئەوە بووە هەموو لایەنەكان پێكەوە هەماهەنگ بن لەهاوكاری كردنی یەكتر چۆن لە كۆبانی پیشمەرگە و شەرڤان پێكەوە هاوكارن و شه‌ڕده‌كه‌ن.هەروەها لەشەنگالیش پێشمەرگە و هێزەكانی تر پێكەوە شەر دەكەن دژی چەتەكانی داعش،بۆیە پێویستە لەویش لیژنەێكیان هەبێت بۆ ئەوەی لەرووی شەر و خزمەت كردن و یاسایه‌وه‌ لەیەكتر بگەن و هاماهەنگی لەگەڵ یەكتر بكەن“.

ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆ نوچه‌نێت ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه”‌ئەم خەڵكەی كه‌ بەشداری لە ئەنجومەنەكە كردوە خەڵكی شەنگالن.بەشێكی پارتین و پارتی پشتی گرتوون و چەكی پێداون و هاریكاری كردون و لەشاخ بەرگریان كردوە.بەشێكی بێ لایەنن،بەشێكی یەكێتین،به‌شێكی یه‌په‌گه‌ن،ئه‌گه‌ر پاراتی و هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان به‌شداری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ بوان ره‌نگه‌ كارێكی باش بوایه‌،چونكه‌پارتی لە شەنگال هێزێكی سەرەكیە و ده‌بوو رای پارتی لەو مەسەلەیە وەربگیرێت هه‌ر چه‌نده‌ باگهێشت كرابوون به‌ڵام نه‌هاتبوون“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com