ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتێ: هێشتا بۆچوونه‌كانی كۆسره‌ت له‌یه‌كێتی جیاواز نییه
دڵشادهەرتەلی.نوچەنێت:
به‌برۆای چاودێرانی سیاسی كۆسره‌ت ره‌سۆل له‌مدواییه‌دا جیاوازی به بۆچوونه‌كانی به‌دی ده‌كرێت له‌گه‌ڵ یه‌كێتی دا. ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش ده‌ڵێ‌گ هێشتا بۆچوونه‌كانی كۆسره‌ت له‌یه‌كێتی جیاواز نییه”.
له‌ئیستادا هەست دەكرێت بەتەواوی هەڵوێستی كۆسره‌ت ره‌سول جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان جیاوزە له‌گه‌ڵ یەكێتی بۆ نموونە لەسەری ساڵ پاڵپشتی بۆ بارزانی دەربری لەسەر مەسەلەی دەوڵەت و ئێستاش دژی كانتون قسە دەكات كەلەكاتێكدا یەكێتی لەرووی راگەیاندنەوە، تەواو پێچه‌وانه ده‌رده‌كه‌وێت.
نوچه‌نێت چه‌ندین جار په‌یوه‌ندی به ئاڵاتاڵه‌بانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیه‌وه كرد بۆ وه‌گرتنی لێدوان له‌وباره‌یه‌وه به‌ڵام ناوبراو وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی نه‌داینه‌وه.
هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست نوچه‌نێت په‌یوه‌ندی به‌وەسفیە بەنی وەیس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیه‌وه كرد،به‌ڵام ناوبراو ئاماده‌نه‌بوو لێدوان له‌وباره‌وه بدات و ته‌نها وتی”منیش رای جیاوازم هه‌یه و رایه‌كه‌ی خۆشم له فه‌یسبوكه‌كه‌ی خۆم ده‌ڵێم هه‌رچه‌ند ره‌خنه‌شم لێگراوه‌و زه‌ره‌شی هه‌بووه بۆ خۆم به‌ڵام سودی بۆ كورد هه‌بووه“.
هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست نوچه‌نێت په‌یوه‌ندی به بێگه‌رد تاڵه‌بانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیه‌وه كرد و ناوبراوتی”هه‌ڵوێسیته‌كه‌ی كاك كۆسره‌ت هێشتا جیاواز نیه و من له‌سه‌ر بارودۆخی ناوخۆی یه‌كێتی لێدوان بۆ هیچ سایت و كه‌ناڵێك ناده‌م و داوای لێبوردن ده‌كه‌م“.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه پێشتر دكتۆر دانا سەعید سۆفی،كادیری پێشكه‌وتوو پەرلەمانتاری یەكێتی لەخولی سییەمی پەرلەمانی كوردستان لەلێدوانێکی تایبه‌ت دا بۆ نوچەنێت له‌باره‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی وتی”ئەو سه‌ركردایه‌تی و مەكتەبی سیاسیەی كەئیستا یه‌كیێتی هەیەتی دووجار شه‌رعیه‌تی له‌ده‌ست داوه