وه‌ک ئاسمانی پاک و بێگه‌رد
نه بروسکه و نه بارانی لێ ئه‌تکا
هیچ دڵدارێک له‌و سه‌رده‌مه
نه زوویر ئه‌بوو
نه دڵیشی له یار ئه‌شکا
جاران عه‌شق سه‌کۆیه‌ک بوو
هه‌موومانی ئه‌گرته خۆی
جاران عه‌شق بژوێنێک بوو
وه‌ره‌س نه‌بووین له ره‌نگ و بۆی
ئێستا عه‌شق وه‌ک هه‌ورێکه
گشت چرکه‌یه‌ک ئه‌گرمێنێ
ئێستا عه‌شق دۆزه‌خێکه
هه‌ر بنیاده‌م ئه‌سووتێنی
ئیتر با که‌س عاشق نه‌بێ
وای له عه‌شقی ئه‌م سه‌رده‌مه
قه‌ت چرکه‌یه‌ک ساماڵ نابێ
هه‌مو وه‌رزه‌کانی ته‌مه
