هاوار ته‌یب : بۆ باوکم

0

هاوار ته‌یب : بۆ باوکم10656389_686966744720845_586291491_n

ئەودەمەی بێدەنگی سەفەرێك
هاوار هاواری ووشەیەکی ماڵئاوایی
دا بەگوێی تەمەنا
ئیدی ئەو هەڵیکێشایین لەتەنیایی خۆی
ئێمەشی بەمەوجی گریان نووسییەوە
سیحری ووجوودی ئەو حەقیقەتێکی سوور بوو،
کەکۆتاییەکەی چیرۆکێکی خۆڵەمێشی
لەسەغڵەتی تۆفانا بوو
بەناچاری لەدەسپێکی سەفەرێكدا یەك پارچە ئێمەی سپارد بەڕەحمەتی تەنیایی و
خۆشی دەست لەملانێی خەوێکی مێژوویی بوو
چەتری مووحیبەتی ئەو
مۆسیقیایەکی سپی بوو
لەوێ بوونیشی پرسیارێکی گیرۆدەیی و
پەنجە لەرزۆکی ئێمە، و
جەنگی سەفەر و… باڵەفڕکێی گوللەکانی عاشقن بەژیان
سێبەری سەروەری سەر سەری قەدەرن
واژۆی بەپەپوولە کرد و
ئێمەشی بەڕەهاییترین بوو نەوەر لەعەشقدا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com