گۆڕان: ڕۆڵی پارتی كه‌متر نییه له‌ڕۆڵى خراپی یه‌كێتی..بێشه‌رمییه هێزێك له‌م كاته‌دا موزایه‌ده بكات
نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: خه‌ڵكی كوردستان بیری ناچێته‌وه كه دۆخی پڕ له قه‌یرانی ئه‌مڕۆ، به‌رهه‌می حوكمڕانیی ڕابردووی پارتی و یه‌كێتییه، سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی گۆڕانیش له په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت: بێشه‌رمییه‌كی سیاسیی زۆری ده‌وێت، هێزێك موزایه‌ده‌ی سیاسی بكات، په‌رله‌مانتارێكی پێشووی گۆڕانیش ده‌ڵێت: ڕۆڵی پارتی كه‌متر نییه له‌و ڕۆڵه خراپه‌ی یه‌كێتی ده‌یبینێت.
شه‌وی رابردو له كه‌ناڵی (كه‌ی ئێن ئێن)ی زمان حاڵی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌به‌شداری سێ به‌رپرسی ئه‌و حیزبه هێرشی توند كرایه سه‌ر پارتی و یه‌كێتی به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت ده‌سته‌چه‌وكره‌كه به‌گۆران بسڕنه‌وه.
بابه‌کر دڕه‌یی،ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌به‌رنامه‌كه وتی،ئه‌وانه‌ی كه‌وتونه‌ته موزایه‌ده‌ی سیاسی پێیانوایه خه‌ڵكی كوردستان بیرییان چۆته‌وه كه حزبه‌كانی خۆیان له 20 ساڵی ڕابردوودا چیان كردوه، ده‌شڵێت، ئامانج و ستراتیژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان گه‌وره‌یه، له‌و پێناوه‌دا زۆر جار بێده‌نگی له‌سه‌ر هه‌ندێك دۆسیه هه‌ڵبژاردوه.
لای خۆشیه‌وه هۆشیار عه‌بدوڵا سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بێشه‌رمییه‌كی سیاسی زۆری ده‌وێت هێزێك موزایه‌ده‌ی سیاسی بكات، له‌كاتێكدا ڕۆژدانه ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان شه‌هیدییان بۆ ده‌چێته‌وه، ده‌شڵێت، به دانپێدانانی به‌رپرسانی پارتی و یه‌كێتی ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه لای گۆڕان نه‌بوایه و ڕۆڵی وه‌زیری پێشمه‌رگه نه‌بوایه له‌م دۆخه‌دا له‌بری شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش شه‌ڕ له‌نێوان یه‌كیێتی و پارتیدا ڕوی ده‌دا.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌ر له‌وبه‌رنامه‌یه عه‌بدوڵا مه‌لانوری، هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌ندامی پێشوی په‌رله‌مانی كوردستانیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه بێده‌نگی پارتی و سستی له‌ئاست چاكسازیدا و ئه‌و ڕۆڵه‌ی ئه‌و حزبه ده‌یبینێت له‌م دۆخه‌دا، كه‌متر نیه له‌و ڕۆڵه خراپه‌ی یه‌كێتی ده‌یگێڕێت.
ناوبراو وتیشی:به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌درێژایی هه‌زار و 50 كیلۆمه‌تر له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێكی تیرۆرستی له‌شه‌ڕدایه‌و به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی به‌غدا یانزه مانگه موچه‌ی 2 مانگی ناردوه، گروپێك له‌ناو حزبێكی سیاسی‌دا كه‌وتونه‌ته موزایه‌ده‌ی سیاسی و ڕه‌خنه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌گرن كه شه‌ش مانگه به‌شداری له حكومه‌تدا كردوه، بیرییان چۆته‌وه حكومه‌تی پڕ له قه‌یرانی ئه‌مڕۆ به‌رهه‌می 23 ساڵ حكومڕانی ئه‌وانه.