
نوچەنێت.تایبەت:
ئه‌شولق جاف ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به‌نوچه نێت ده‌ڵێ” دامه‌زراندنی كانتۆن ناده‌ستوورییه و دامه‌زراندنیشی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع پێكردنی گلوپی سه‌وزه بۆ عێراق تا پێشێلی ده‌ستوور بكات”.
دروستكردنی كانتۆن له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه بۆ شه‌نگال كاردانه‌وه‌ی زۆری لای هه‌ر سێ سه‌رۆكایتیه‌كه‌ی هه‌رێم و حیزبه‌كان لێكه‌وته‌وه‌و هه‌ڵوێستی توندیان ده‌ربڕی كه‌ناكرێت كوردستان پارچه پارچه بكرێت،تائێستاش حكومه‌تی عێراقی سه‌باره‌ت به‌و پرسه هه‌ڵوێستی دیار نییه.
له‌وباره‌یه‌وه د.ئەشواق جاف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی کوردستان له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچەنێت وتی”له‌ده‌ستوری عێراقی و له ماده‌ه‌ی 119 ته‌كوین كردنی هه‌رێمه‌كان ئاماژه‌ی پێكراوه و سیاقێكی ده‌ستوری و یاسایی بۆ دانراوه كه كۆمه‌ڵێك كه‌س له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان یان له ده‌نگده‌ران راپرسی ده‌كه‌ن و دواتر ئیجرائاتی قانونی چی هه‌یه ده‌كرێت و دواتر ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت“.
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی دەشڵێت”دروستكردنی كانتۆن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌وشێوه‌یه‌ی ئێستا له ده‌ستورنه‌هاتوه،تائێستاش نه‌م بیستوه حكومه‌تی عێراقی سه‌باره‌ت به‌م پرسه هه‌ڵوێستی هه‌بووبێت،ئه‌م كاره به‌پێشێلكاری ده‌ستور داده‌نرێت،هه‌رچه‌نده تائێستا نه‌بوه‌ته واقیع و حكومه‌تی عێراقیش ئه‌م بابه‌ته‌ی وه‌كو واقیع وه‌رنه‌گرتوه،ئه‌گه‌ر نابه‌دڵنیایه‌وه هه‌ڵوێستی ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌و بابه‌ته له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع جێبه‌جێبكرێت“.
د. ئەشواق جاف رایدەگەیەنێت”ئێمه وه‌كو كورد به‌رده‌وام جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ده‌ستور ده‌كه‌ینه‌وه وه‌كو چه‌ترێك،له‌و پرسه‌ش لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان پشتیوانی كورد ده‌كه‌ن له‌سه‌ر خیلافی ده‌ستور،چونكه ئێمه ده‌ڵێن ته‌نها یاسا‌و ده‌ستورمان ده‌وێت،ئه‌وانیش جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی یاسا‌و ده‌ستور ده‌كه‌نه‌وه“.
ناوبراو وتیشی”له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ناو ده‌ستور باسی كانتۆن نه‌كراوه و ئێمه‌ش بێن كانتۆن دروست بكه‌ین ئه‌و كاته گڵۆپی سه‌وز بۆ لایه‌نی عێراقی پێده‌كه‌ین كه پێشیلی ده‌ستور بكات،ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان ناوێت“.
جاف رونیشكرده‌وه”ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراقیش دانی نا به‌كانتۆن ئه‌وه مافی خۆیه‌تی ئه‌وكاته،به‌ڵام ناكرێت ته‌نها سیاسه‌تمه‌دارانی عێراق ئه‌وكاره‌بكه‌ن،به‌ڵكو هه‌ر كارێك له عێراق بكرێت ده‌بێت به‌شێوه‌ی یاسا و ده‌ستوری ئه‌نجام بدرێت“.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه”ناكرێت ته‌نها لایه‌نێك بێت خۆی بكات به‌خاوه‌نی ئه‌و ناوچه‌یه،چونكه ئه‌م ناوچه‌یه له‌ژێر ماده‌ی 140 دایه‌و ناوچه‌ی عێراقی و كوردستانیه“.