
نوچه نێت
له‌هه‌واڵێكدا بی بی سی ئاشكرای ده‌كات، كه ئه‌مرۆ داعش 350 ئیزدی له‌موسڵ ئازادكردووه، ناشزانرێت هۆكاری ئازادكرنی ئه‌و ئێزدیانه چییه.
سایتی بی بی سی ئه‌مرۆ بڵاوی ده‌كاته‌وه، كه داعش له‌موسڵ 350 كه‌سی ئێزدی ئازاد كردووه، كه زۆربه‌یان پیر و منداڵ و ئافره‌تن. وه‌ك له‌هه‌واڵه‌كه هاتووه، ئه‌و كه‌سانه گه‌یشتونه‌ته ده‌ست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ره‌وانه‌ی دهۆك كراوه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی بی بی سی جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه هۆكاری ئازادكردنی ئه‌و كه‌سه چییه. وه‌ك له باكگراوه‌ندی هه‌واڵه‌ك ئاماژه‌ی بۆ كراوه، تا ئێستا هه‌زاران ئێزدی له‌لایه‌ن داعشه‌وه ده‌ستگیركراون و چاره‌نووسیان دیار نییه.
BBC: نازانرێت داعش بۆ 350 ئێزدی ئازاد كردووه
0
Share.