سەرۆکی بارسیلۆنا:بەفەڕمی “مێسی”لە هاوینی داهاتوودا… !!!
نوچە.نێت:وەرزشی
دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا”میسی” لە لێدوانێکیدا بۆ دەزگا ڕاگەیاندنەکان ڕایگەیاند:نامەوێت باسی داهاتووی خۆم بکەم،نازانم لە داهاتوو چی ڕوودەدات”.
ئەم لێدوانەی “مێسی”لە لایەن دەزگا وەرزشییەکانی جیهانەوە خوێندنەوەی جیا جیای بۆ کرا تا کار گەشتە ئەوەی زۆرێك لە دەزگا وەرزشییەکان خوێندنەوەی ئەوەیان بۆ کردبوو کە میسی مەبەستییەتی یانەی بارسیلۆنا بە جێ بهێڵێت”.
کار گەشتە ئەوەی “بارتۆمیۆی” سەرۆکی یانەی “بارسیلۆنای” هێنایە قس
ە و لە لێدوانێکی بۆ ڕادیۆی “کەتەلۆنیا” سەرۆکی بارسیلۆنا وتی”مێسی بارسای خۆش دەوێت،ئەو یاریزانە دەیەوێت کۆتایی کاروانی وەرزشی خۆی لە یانەی بارسیلۆنا ببینێت،ئەمە هیچ گفتووگۆیەکی ناوێت و داواکارم زۆر لەسەر ئەم بابەتە قسە نەکرێت،چونکە مێسی لە بارسا دەمێنێتەوە ولە هاوینی داهاتوو بەفەڕمی کار بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەکەین”.