فاروق رەفیق تەواو بونی ئەنجومەنی کاتی مەیدانی ئازادی رادەگەیەنێت، هیچ كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه به‌ناوی ئەو ئه‌نجومەنەوه قسه بكات
نوچەنێت
فاروق رەفیق، لە رونکردنەوەیەکدا رایدەگەینێت ئیشی ئەنجومەنی کاتی مەیدانی ئازادی تەواو بووە چونکە سەرا داگیر کراوە، رەفیق ئەوەش دەڵێت کە “ئێستا هیچ كه‌سێك بۆی نییه بڵێت نوێنه‌رم سه‌را داگیركراوه شه‌قام داگیر كراوه خۆپیشاندان یاساغ كراوه، له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌م ئه‌نجومه‌نه وه‌زیفه‌ی چییه، ئه‌م ئه‌نجومه‌نه حیزب‌و رێكخراوی سیاسی نییه تاوه‌كو وشه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و ئه‌و شتانه‌ی بۆ به‌كاربهێنین” و دەشڵێت”هه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی گه‌وره‌یه كه ئێستا كه‌سێك بێت‌و به ناوی ئه‌نجومه‌نه‌وه قسه بكات و ئه‌نجومه‌نیش بلێت نوێنه‌ری خه‌ڵكم”.
هەر لە رونکردنەوەکەدا فاروق رەفیق دڵنیای بەرزبونەوەی دەنگی خەڵک رادەگەیەنێت و دەڵێت”دڵنیام ده‌نگی شه‌قامیش ده‌بیسترێته‌وه، ئێستاش ده‌بیسترێت، وه ئێمه كۆمه‌ڵێك چالاكی ترمان كردووه نه‌ك به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی كاتی، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی كاتی له دوای داگیركردنی شه‌قام‌و مه‌یدانی ئازادی یه‌وه له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانه‌وه ئیشه‌كه‌ی ته‌واو بووه”.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی فاروق ره‌فیق
ئه‌و شته‌ی كه پێی ده‌وترا ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی له ئێستادا قسه هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك باسی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌كه‌ن‌و هه‌ندێكی تریش باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه، من وه‌كو فاروق ره‌فیق ئه‌وه‌ده‌خه‌مه‌ڕوو كه ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له هه‌لومه‌رجێكی تایبه‌تیدا دروست بووه بۆ كاری لۆجستی خۆپیشاندان دروست بووه، هه‌موو كارێكی خۆپیشاندان كه ده‌كرێت پێویستی به‌ڕێكخستن هه‌یه، به‌لام هه‌ر له رۆژی یه‌كه‌مه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی په‌لاماری سه‌كۆكه ده‌درێت‌و ده‌سوتێنرێت كه‌سانێك له ناو ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا بوون وه هه‌قی ئه‌وه‌یان پێدراوه كه بڵێن ئێمه ئه‌ندامی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ین، به‌به‌رده‌وامی ووتوویانه ئێمه نوێنه‌ری خۆپیشانده‌ران نین، چونكه ئێمه بۆیه هاتووین بۆئه‌وه‌ی له‌و كلتوره بده‌ین كه هه‌ر كه‌سێك بێت‌و خۆی به‌نوێنه‌ری گروپێك‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ك له قه‌ڵه‌م بدات، كه ئه‌وه‌ش كلتورێكی زۆر خراپه، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن نوێنه‌ری هاونیشتیمانیان نین، به‌ڵكو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له په‌رله‌ماندا هه‌ڵژێردراون سیفه‌تی نوێنه‌رایه‌تییان لێسه‌ندرایه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له شه‌قام خه‌ڵك توڕه‌یه‌و ئه‌وان گوێیان لێنه‌گرتن‌و ده‌نگی خۆپیشانده‌رانیان نه‌گه‌یانده په‌رله‌مان وه به‌تایبه‌تی په‌رله‌مانی عێراق، كۆمه‌ڵێك له شاری سلێمانییه‌وه هه‌ڵبژێردراون ئێستا سیفه‌تی نوێنه‌رایه‌تییان نییه، بۆچی؟، له‌به‌رئه‌وه‌ی گوێیان له‌شه‌قام نه‌گرت، كه‌واته ئه‌ی ئه‌وانه چی ده‌كه‌ن له‌وێ، له رووی فكری ساسیه‌وه ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌شه‌قام داده‌بڕێت هه‌تا بابه هه‌ڵبژاردنیش بێت، كاتێك گوێی له داواكارییه‌كانی خه‌ڵك نه‌گرت ئه‌وا له سیفه‌تی نوێنه‌ری ده‌كه‌وێت، ئێستا هیچ كه‌سێك بۆی نییه بڵێت نوێنه‌رم سه‌را داگیركراوه شه‌قام داگیر كراوه خۆپیشاندان یاساغ كراوه، له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌م ئه‌نجومه‌نه وه‌زیفه‌ی چییه، ئه‌م ئه‌نجومه‌نه حیزب‌و رێكخراوی سیاسی نییه تاوه‌كو وشه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و ئه‌و شتانه‌ی بۆ به‌كاربهێنین، ئه‌نجومه‌نێكه كه به دڵنیاییه‌وه بۆ مێژوو ده‌یڵێم ئه‌م قسه‌یه‌ش ده‌یكه‌م ره‌وانبێژی نییه به‌ڵك به حه‌قیقی ئێمه رۆژانه گوێمان له ده‌نگی ئه‌و هاونیشتیمانیانه ده‌گرت و رۆژانه نزیكی 60 كه‌سمان ده‌بینی كه ناڕه‌زاییه‌كانی خۆی پێده‌گوتین ئه‌وه جگه له‌و خه‌ڵكه‌ی به‌ئاشكراو به‌ده‌نگی به‌رز ناڕه‌زایی خۆی ده‌رده‌بڕی، له‌و حاڵه‌ته‌دا ئه‌نجومه‌نه‌كه حه‌قانیه‌تی له‌وه‌دا بوو كه په‌یوه‌ندیی به هاونیشتیمانیانه‌وه هه‌بوو، ئێستا خۆپیشاندان نییه‌و شه‌قام داگیركراوه له‌لایه‌ن هێزی چه‌كداره‌وه، له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ئه‌گه‌ر بیه‌وێت میسداقیه‌تی خۆی بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه خه‌باتی كردووه له‌ده‌ست نه‌دات، نابێت به ناوی جه‌ماوه‌ره‌وه قسه بكات، مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵپه‌ساردنه‌كه له‌وه‌وه هاتووه كه كه‌سی ناو ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له‌به‌رئه‌وه‌ی كه حیزب نییه، به‌ڵكو له خۆپیشانده‌ران پێكهاتووه‌و ئێستاش خۆپیشاندان نییه بۆیه هیچ كه‌سێك بۆی نییه به ناوی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌وه قسه بكات، خۆپیشانده‌ران‌و هاونیشتیمانیانی ئه‌م ولاته كه چوونه‌وه سه‌رجاده‌و خۆپیشاندانیان كرد فۆڕمێكی دیكه ده‌دۆزنه‌وه، له‌به‌رئه‌وه ((هه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی گه‌وره‌یه كه ئێستا كه‌سێك بێت‌و به ناوی ئه‌نجومه‌نه‌وه قسه بكات و ئه‌نجومه‌نیش بلێت نوێنه‌ری خه‌ڵكم))، كاتی خۆپیشاندانه‌كان ئێمه میسداقیه‌تمان هه‌بوو كه به‌ناوی هاونیشتیمانیانه‌وه قسه بكه‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه حه‌رفییه‌ن گوێمان لێیان ده‌گرت له داواكارییه‌كانیان، ئێمه وه‌سیله‌یه‌ك بووین بۆ گه‌ڵاڵه كردنی داواكارییه‌كانی ئه‌وان، ئه‌نجومه‌نه‌كه‌و هاونیشتیمانیان دوو جۆر داواكارییان هه‌بووه به قۆناغ قۆناغ گه‌ڵاڵه بووه، داواكارییه هه‌نووكه‌ییه‌كان‌و داواكارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان هه‌مووی نێردراوه بۆ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه واته ئیسرارمان له‌سه‌ر ئه‌وه بووه كه نوێنه‌ری خۆپیشانده‌ران ئه‌و داواكاریانه‌یان هه‌یه، له دوایدا له‌مه زیاتریش رۆیشت پرۆژه رێگایه‌ك دیاریكرا بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانانه، كۆی ئه‌و بوخچه‌یه بریتی یه له نوێنه‌رایه‌تی كردنی خه‌ڵك واته ئه‌و مه‌شروعه‌یه كه نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك ده‌كات، نه‌ك هیچ كه‌سێكی تر، له‌به‌رئه‌وه هه‌موو هه‌وڵێك به كردنی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه به‌حیزب ئێمه له‌گه‌ڵیدا نین، ئێستا ئه‌و قۆناغه ته‌واو بوو وه ده‌بێت گوێ له شه‌قام بگرین و بزانین ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی كه ئێستا هه‌یه به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات، هه‌روه‌ها من هه‌موو كه‌سێك و به‌تایبه‌تی هاونیشتیمانیانی ئه‌م وڵاته دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه، كه ئێمه به فۆڕمی جیاواز جیاواز به‌رده‌وامی ده‌ده‌ین به‌م خه‌باته مه‌ده‌نییه دوور له توندوتیژییه، به‌شێوازی خۆمان هه‌ر كه‌سه‌و ده‌توانێت فۆڕمێكی تر دابهێنێت به‌و مه‌رجه‌ی كه سووربوون بێت له‌سه‌ر شێوازه مه‌ده‌نییه‌كه‌ی و دژایه‌تیكردنی توندوتیژی، ئێستا كۆتایی دنیا نه‌هاتووه، سه‌را داگیر كراوه له‌لایه‌ن هێزێكه‌وه ئه‌م هێزه تاكه‌ی ده‌توانێت له ویا بێت دڵنیام كه ده‌ڕوات وه ده‌نگی شه‌قامیش ده‌بیسترێته‌وه، ئێستاش ده‌بیسترێت، وه ئێمه كۆمه‌ڵێك چالاكی ترمان كردووه نه‌ك به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی كاتی، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی كاتی له دوای داگیركردنی شه‌قام‌و مه‌یدانی ئازادی یه‌وه له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانه‌وه ئیشه‌كه‌ی ته‌واو بووه، ئێمه‌ش وه‌كو خۆمان وه‌كو كه‌سایه‌تی و خه‌ڵكی ئازادی خواز به‌رده‌وامین‌و شتی نوێش به‌ڕێوه‌یه.
هیچ كه‌سێك ئێستا مافی ئه‌وه‌ی نییه به‌ناوی ئه‌نجومه‌ی كاتی مه‌یدانی ئازادییه‌وه قسه بكات.
