یەكێتی لەسەر شەنگال داوای كۆبوونەوەی بەپەلە دەكات
نوچەنێت.ههولێر:
یەكێتی لەسەر شەنگال داوای كۆبوونەوەی بەپەلەی پێنج حزبەكەی هەرێم دەكات و راشیدەگەیەنێ یەكێتی لەسەر كۆی كێشەكانی شەنگال نیگەرانە.
سەرچاوەیەكی رەسمی لەمەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستانی راگەیاندوە: نوێنەری مەڵبەندی نەینەوای یەكێتی بێ رەزامەندی مەكتەبی سیاسی بەشداری ئەو كۆبوونەوەیەی كردوە،بەڵام لەكۆبوونەوەكەشدا هیچ رایەكی نەداوە.
سەرچاوەكەی مەكتەبی سیاسی راشیگەیاندوە:مەكتەبی سیاسی یەكێتی داوا دەكات نوێنەرانی باڵای پێنج حزبە سەرەكییەكەی كوردستان لەسەر كێشەی شەنگال كۆبوونەوەیەكی بەپەلە بكەن، چونكە یەكێتی لەسەر كۆی كێشەكانی شەنگال نیگەرانە.