بەوێنە،، بەتۆمەتی زینا داعش ژنێك بەرد باران دەكات
نوچە.نیت.راگەیاندنەکان
چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام، ھەڵساون بە جێبەجێکردنی بڕیاری بەردبارانکردنی ژنێک لە شاری موسڵ، دوای ئەوەی ئەو ژنە ئامادە نەبووە جیھادی نیکاح لەگەڵ یەکێک لە چەکدارەکانیان بکات.
لە موسڵەوە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو تایبەت بە خەندانی راگەیاند: “چەکدارانی داعش ھەڵساون بە جێبەجێکردنی بڕیاری بەردبارانکردنی ژنێک لە شاری موسڵ”.
وتیشی: ئەو بڕیارەی چەکدارانی داعش دوای ئەوە ھات کە ئەو ژنە ئامادە نەبووە جیھادی نیکاح لەگەڵ چەکدارێکی بیانی کە بە رەگەز تونسی بووە، بکات.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو: “پێشتر چەکدارانی داعش ئەو ژنەیان لە گرتووخانە بەندکردبوو، بەڵام دواتر دادگای داعش بڕیاردرا کە ئەو ژنە بەردباران بکرێت بە تاوانی زینا و بڕیارەکەش جێبەجێکرا”.
بەپێی قسەی سەرچاوەکە: “ئەو ژنە لەلایەن چەند کەسێکی بیانی کە پێیان دەڵێن “داعشی گەڕۆک” لە ناوچەیەک پێیدەلێن غابات، لە شاری موسڵ بەردبارانکراوە


