دوەم دیواری ئەمنی بەدرێژایی 650 میل لە نێوان سعودیە و عیراقدا دروست دەكریت

0

2b08fe53-630x250 دوەم دیواری ئەمنی بەدرێژایی 650 میل لە نێوان سعودیە و عیراقدا دروست دەكریت

نوچە.نیت.کوردسات

بۆ رێگرتن لە هێرشی تیرۆریستانی داعش، عەرەبستانی سعودییە دیوارێكی بەدرێژایی سنووری خۆی لەگەڵ عیراقدا دروست كردووەو لە ئامادەكاریشدایە بۆ دروستكردنی دیواری دووەم.

رۆژنامەی تەلێگرافی بەریتانی لەژمارەی ئەمڕۆدا بڵاویكردەوە: عەرەبستانی سعودییە، دیوارێكی بەدرێژایی سنووری خۆی لەگەڵ عیراقدا دروستكردووەو بەنیازە لە ئایندەیەكی نزیكیشدا دیواری دووەم بەدرێژایی 650 میل دروست بكات.

رۆژنامە بەریتانییەكە باسی لەوەشكردووە كە ئامانج لەم هەنگاوەی سعودییە، رێگرتنە لە هێرش و پەلامارەكانی تیرۆریستانی داعش بۆسەر خاكی ئەو وڵاتە.

رێوشوێنە ئەمنییەكانی سعودییە لەكاتێكدایە، كە هەفتەی رابردوو، تیرۆریستانی داعش لەسنووری نێوان عیراق و سعودییە هێرشیان كردە سەر هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتە.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە سعودییە لە ساڵی 2006 تاووتوێی بیرۆكەی دروستكردنی ئەو دیوارەی كردووە، بۆئەوەی بەدوور بێت لە توندوتیژیی و پشێوییەكانی ناوخۆی عیراق لەو ماوەیەدا، بەڵام دواتر پڕۆژەكە لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوودا جێبەجێ كرا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com