بەهۆی خراپی ئاستی كارەبا پەرلەمان بانگێشتی هەردوو وەزیری كارەبا و سامانە سروشتیەكان دەكات
نوچەنێت.ههولێر:
بەهۆی كەمبونەوەی بڕی كارەبای نیشتیمانی،پەرلەمانی كوردستان بانگێشتی وەزیری کارەبا و سەرچاوە سرووشتییەکان دەکات و بەدواداچوون بۆ کێشەی کارەبا دەکات.
بەپێ راگەیەنراوێكی راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان كەوێنەیەكی بۆ(نوچەنێت)نێراوە لەشێكی هاتوە”ماوەی چەند رۆژێکە کێشەی کارەبا و نەوت و وزە،لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ئاستێکی خراپ،بۆیە بە زووترین کاتیش بە هەماهەنگی سەرۆکایەتی پەرلەمان، هەردوو وەزیری پەیوەندار بەو کێشەیە (وەزیر کارەبا و سامانە سرووشتییەکان) بانگێشتی پەرلەمانی کوردستان دەکەن“.
ئەمەی خوارەوەش دەقی راگەیەنراوەكەیە:
ڕاگەنراوی نووسینگەی ڕۆژنامەوانی پەرلەمانی کوردستان
لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، لیژنهكانی پیشهسازى و وزه و سهرچاوه سروشتییهكان لە پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ پێنج شەممە بەدواداچوونێکی مەیدانی بەرفراوان بۆ کێشەی کارەبا ووزە لە هەرسێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی دهۆک دەکات و بڕیارە بە زووترین کات ڕاپۆرتێک بدەنە سەرۆکایەتی پەرلەمان و دواتریش هەریەک لە وەزیری کارەبا و سامانە سرووشتییەکان بانگێشتی پەرلەمانی کوردستان بکەن و کێشەو کەموکورتییەکانی کارەبا و وزە تاوتوێ بکەن و چارەسەری خێرای بۆ بدۆزنەوە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا، لە نووسینگەی ڕۆژنامەوانی پەرلەمانی کوردستاندا،هاتووە.”ماوەی چەند رۆژێکە کێشەی کارەبا و نەوت و وزە،لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ئاستێکی خراپ، بۆیە ئەمڕۆ پێنج شەممە، ١٥-١ لیژنهكانی پیشهسازى و وزه و سهرچاوه سروشتییهكان لە پەرلەمانی کوردستان، بۆ بەدواداچوونی ئەو کێشەیە لیژنەکەیان بوون بە سێ تیمی مەیدانی و لە هەر سێ پارێزگای هەولێر و دهۆک و سلێمانی سەردانی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا دەکەن و داتاو زانیاری لەسەر گرفت و کێشەکان کۆدەکەنەوە و دواتر هەر سێ تیمەکە، ڕاپۆرتی خۆیان ئامادە دەکەن دواتر دەیکەنە یەک ڕاپۆرت و ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانی دەکەن، بە زووترین کاتیش بە هەماهەنگی سەرۆکایەتی پەرلەمان، هەردوو وەزیری پەیوەندار بەو کێشەیە (وەزیر کارەبا و سامانە سرووشتییەکان) بانگێشتی پەرلەمانی کوردستان دەکەن و پێکەوە چارەسەرێکی خێرا بۆ کێشەی وزە و کارەبا دەدۆزنەوەو ورەدەکاری کێشەکانی وزە و کارەبا بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەینەوە.