
نوچه نێت
دڵیر هه‌قی شاوێس ئابووریناس و په‌رله‌منتاری پێشوو له‌لێدوانێكی بۆ باس نیوز ده‌ڵێ” ناتوانرێت به‌شێوه‌یه‌كی خێرا ئه‌م گرفتانه چاره‌سه‌ر بكرێت، باشترین شت ئه‌وه‌یه نێچیرڤان بارزانی لێدوانی دڵنیایی بداته خه‌ڵك”
دلێر هه‌قی شاویس كه ئابووریناسه و له‌خولی پیشووش سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان بووه له لێدوانێكی بۆ باس نیوز پێشبینی ده‌كات كه قه‌یرانی ئابووری كوردستان به‌مزوانه چاره‌سه‌ر نه‌بێت و ده‌ڵێ” دۆخێكی ئابووری كوردستان كاتێكی زۆری ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بكرێت، هه‌رێمی كوردستان بودجه و سه‌رچاوه‌ی دارایی بریتیه له نه‌وت، چونكه وڵاتێكی نه‌وتییه ئه‌مڕۆ له %50 نرخی نه‌وت دابه‌زیووه، ئه‌مه‌ش گرفته بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاتانه‌ی نه‌وت هه‌نارده ده‌كه‌ن، و عێراقیش له قه‌یرانێكی له‌و شێوه‌یه‌دا، جگه له‌وه عێراق ئابڵوقه‌ی له‌سه‌ر دروستكردووین، بۆیه مافی خۆیانه فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان داوای مووچه كانیان” دواتریش ده‌ڵێ” ناتوانرێت به‌شێوه‌یه‌كی خێرا ئه‌م گرفتانه چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان،هه‌وڵ بدات له‌داهاتوودا سه‌رچاوه‌كانی داهات زیاد بكات و، ده‌بێت پرۆسه‌یه‌كی گه‌شه‌كردنی ئابووری هه‌بێت بتوانین خۆمان بژیه‌نین” ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه پێشنیازێكی بۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یه و ده‌ڵێ” بۆیه باشترین شت له‌م كاته‌دا ئه‌وه‌یه كه سه‌رۆكی حكوومه‌ت لێدوانێك بدات و، دڵنیایی بداته خه‌ڵكی كوردستان، كه‌س مووچه‌ی نافه‌وتێت و ددان به خۆیاندا بگرن”.
ئابووریناسێك : باشترین شت ئه‌وه‌یه نێچیرڤان بارزانی لێدوانی دڵنیایی بداته خه‌ڵك
0
Share.