
نوچه نیت
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاشكرای ده‌كات كه دوێنێ وه‌زیری ته‌ندروستی داعش له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی له‌خاڵێكی پشكنین ده‌ستگیركراون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ناوی خۆی له‌به‌ر هۆكاری ئه‌منی ئاشكرا نه‌كردووه، به رۆژنامه‌ی مه‌دای وتووه” دوێنی له باكوری رۆژئاوای شاری كه‌ربه‌لا وه‌زیری ته‌ندروستی داعش و كوڕه‌كه‌ی له خاڵێكی پشكنینی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ده‌ستگیركراون” ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه كه ئه‌و دووانه له رومادییه‌وه ویستویانه به‌ره‌و كه‌ربه‌لا بچن. ده‌ستگیردنه‌كه‌ش به پێی زانیاری هه‌واڵگری بووه و كه پێشتر به هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق دراوه.