به‌ریتانیا بۆ بارزانی:چیتان پێویسته بۆ پێشمه‌رگه بیكەنه راپۆرتێك تا بۆتان ئامادەبكەین
نوچەنێت.هه‌ولێر:
نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی هەرێم كۆبویەوەو داوای لە وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرد داواكاری و پێداویستییه سه‌ربازییه‌كانی خۆی له ڕاپۆرتیكدا پێشكه‌ش به به‌ریتانیا بكات تا ئامادەیان بكات.
ماڵپەڕی حكومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە”نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13/1/2015 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز جه‌نه‌رال ساموێل مایاڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆ ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه له به‌ڕێز كونسولی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له پله‌دارانی سه‌ربازیی به‌ریتانی پێكهاتبوو“.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەكە”له دیدارێكدا مایاڵ ڕایگه‌یاند بۆ ئاشنابوونی زیاتر به پێشهاته سه‌ربازییه‌كان و بارودۆخی مه‌یدانی و پێداویستییه‌كانی پێشمه‌رگه و به‌رنامه‌ی مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ربازی كه له لایه‌ن به‌ریتانیاوه پێشكه‌ش به پێشمه‌رگه ده‌كرێ،سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه و تیشكیان خسته سه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه، به‌تایبه‌تیش سه‌ركه‌وتنی ناوچه‌كانی شه‌نگال و ده‌وروبه‌ریان كه به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له قه‌ڵه‌م دا و پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشییان له پێشمه‌رگه كرد،هه‌روه‌ها هاوخه‌می و پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆیان بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی پێشمه‌رگه ده‌ربڕی“.
ماڵپەڕی حكومەت ئەوەی خستۆتەڕوو کە”نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆ ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها داوای كرد كه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داواكاری و پێداویستییه سه‌ربازییه‌كانی خۆی له ڕاپۆرتیكدا پێشكه‌ش به لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی به‌ریتانیا بكات، بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت و هاوكاریی زیاتری پێشمه‌رگه بكرێت“.
لەبەرانبەریشدا”نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ئه‌م سه‌ردانه و حكوومه‌تی به‌ریتانیای كرد كه به‌شێكی گرنگی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تییه له دژی تیرۆرستانی داعش و دووپاتی كرده‌وه كه هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی به‌ریتانیا و به‌تایبه‌تیش مه‌شق و ڕاهێنانی هێزه سه‌ربازییه‌كان بۆ پێشمه‌رگه، سوودێكی زۆری به پێشمه‌رگه گه‌یاندووه و هیوای خواست كه پشتگیری و هاوكارییه‌كانی به‌ریتانیا بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بێت“.